بابەتزانستە بنەماییەکان

دانووب و شەڕی ٤٠٠ ساڵەی نێوان سپای ڕۆمییەکان و بەربەرەکان

دانووب و شەڕی ٤٠٠ ساڵەی نێوان سپای ڕۆمییەکان و بەربەرەکان

ڕووباری دانووب، دووهەمین ڕووباری گەورەی ئەوروپا، لە کۆنەوە سنووری باکووری ئیمپراتۆری ڕۆمی دیاری کردووە. لە لای باشووری چەمەکە ئیمپراتۆری ڕۆم و لەلای باکووریشی هۆزە دڕندەکان بوون کە بە “بەربەرەکان” ناسرابوون و بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ لەگەل ڕۆمییەکان لە شەڕدا بوون.
هۆزە دڕندەکانی باکووری ڕووباری دانووب لە کتێبە یۆنانییەکان بە “بەربەر” پێناسە کراون. هۆکاری ئەم ناولێنانەش ئەوە بووە کە یۆنانییەکان لە وتووێژی ئەم هۆزە دڕندانە لەگەڵ یەکتر تێنەدەگەیشتن و وەک هاوار و قیژە و “باڕەباڕ” دەهاتە گوێیان.
هۆزە بەربەرەکان بە بەردەوامی لەگەڵ یەکتریش لە شەڕدابوون و جارجاریش دژی ئیمپراتۆریی ڕۆم یەکیان دەگرت. هەوڵەکانی ئێمپراتۆریی ڕۆم بۆ پەرەپێدانی ناوچەکەیان بەرەو باکووری دانووب، واتە ناوچەی بەربەرەکان، بۆ چەندین جار شکستی هێنا. بۆیە ئێمپراتۆریی ڕۆم بڕیاری دا واز لە هێرش بردنە سەر ناوچەی بەربەرەکان بهێنێت و زیاتر جەخت بکاتە سەر پارێزگاری و توندوتۆڵ کردنی سنوورەکانی باکووری بەرانبەر بە هێرشی بەربەرەکان. ڕووباری دانووبیش وەک سنوورێکی سروشتی دەورێکی گرینگی لەم باسەدا دەگێڕا.

ئامادە کردن: ئەهوەن جەلالی

https://www.nationalgeographic.com/history/magazine/2020/05-06/barbarians-rome-legions-battled-along-danube-400-years/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button