بابەتتەندروستی

هەنگوین دەتوانێت برینەکان چارەسەر بکات؟

مرۆڤانی سەردەمی کەڤنارا شتگەلێکی سەیروسەمەرەیان دەخستە سەر برینە ئاوەڵاکان، بریتی بوون لە: پیسایی ئاژەڵان، نانی کەڕووهێناو و هەنگوین. زانستی نوێ نیشان دەدات هەنگوین بکوژێکی بەهێزی بەکتریاکانە.
دی کارتێر بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لەسەر کاریگەریی هەنگوین وەکوو دژەبەکتریایەک کاری کردووە. کاریگەرییەکان لە جۆرێکی هەنگوینەوە بۆ جۆرێکی تر جیاوازە. ئەمڕۆکە زیاتر لە ٣٠٠ جۆر هەنگوین لە جیهاندا هەیە. هەنگەژاڵەکان کاتێک شیلەکە دەگاتە گەدەیان، زۆر نامێنێتەوە. وێڕای ئەوەی ڕەنگە گوێتان لێ بووبێت، هەنگوین ڕشانەوەی هەنگەژاڵە نییە. لێکۆڵینەوەیەک لە ٢٠١٢ نیشان دەدات کە ئەم پڕۆسەیە ماددەیەکی تێکەڵاو دروست دەکات کە قەند و تێزاب بوونی دەبێت بە هۆی زیادبوونی ژمارەی بەکتریاکان. بەڵام بکوژترین شت لە ناو شیلەکە، هایدڕۆژێن پڕۆکسایدە.

جۆرێک هەنگوین بە ناوی مانوکا هەیە کە بە هۆی ئەوەی کە تایبەتمەندییەکانی کوشتنی زیاترە لە هایدڕۆژێن پڕۆکساید، سەرنجی توێژەرانی ڕاکێشاوە. ئەم تایبەتمەندییە بە هۆی ماددەیەک بە ناوی دی هایدڕۆکسی ئەسێتۆن (DHA)ە کە لە گوڵی مانوکادایە. لە هەنگوین DHA دەگۆڕدرێت بە مێتیل گلیکۆکسال (MGO) و هێرش دەکاتە سەر بەکتریاکان. مرۆڤ سیستەمێکی ئەنزیمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی MGO هەیە و بۆیە لە خواردنی هەنگوێن زیانبار نابێت.

بەکارهێنان بۆ برین

کارتێر دەڵێت لە برینە تێکەڵاوەکاندا چەند جۆر بەکتریا لە ناو شتێکدا بە ناوی بایۆفیلم دەژین. ئەم چەشنە برینانە بۆ چارەسەرکردن پێویستیان بە دژەبایۆتیکی بەهێز هەیە و توێژەران زانیویانە هەنگوین یەکێک لە باشترینەکانە. زۆربەی دژەبایۆتیکەکان وێڕای چارەسەرکردنی برین، بە خانەکانیش زیان دەگەیەنن کە هەنگوین ئەم زیانەی نییە. نیۆسپۆرین(neosporin) سێ دژەبایۆتیکی تێدایە و بکوژی ژمارەیەکی زۆر لەبەکتریاکانە بەڵام ئەگەر بەکتریاکان توانایی بەربەرەکانێ پەیدا بکەن ئیتر کاریگەریی نامێنێت.
سپرەی(spray) هایدڕۆژێن پڕۆکساید بکوژی بەکتریایە بەڵام ئەویش بە خانەکان زیان دەگەیەنێت.

ئەگەر هەنگوین بکوژی بەکتریاکانە، بۆ پزیشکان بۆ نەخۆشان بەکاری ناهێنن؟ کارتێر دەڵێت ئێستا تاقیکردنەوەیەکی گەورە لەسەر نەخۆش ئەنجام نەدراوە تاکوو پزیشکان دڵنیا بکاتەوە.
سکات سێڵ، دەڵێت بەکارهێنانی هەنگوین چەند کێشەی هەیە:
_هەندێک لە نەخۆشان پێیان خۆش نییە هەنگوێن لەسەر برین بڵاو بکەنەوە.
_پلەی گەرما دەچێتە سەرەوە.
بۆ بەرەنگاربوونەوە، سێڵ و هاوکاران هەنگوینیان خستووەتە ناو ماددەیەک کە وەکوو پێستی مرۆڤ وایە کە پێی دەگوترێت ئێڵێکتڕوسپان سکافۆڵد (electrospun scaffolds). ئەم شێوازە نوێیە دەبێت بە هۆی ئەوەی کە تایبەتمەندیی دژەبەکتریایی بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە و هەنگوینەکە لە برین نەچێتە دەرەوە.
کارتێر دەڵێت لەڕاستیدا دژەبایۆتیکەکان بەرهەمگەلێکی سروشتی بوون و ئێمە بەس فێر بووین دروستیان بکەین.

ئامادەکردنی:
ئارمان کەریمیان

وشەکان:
cell: خانە
acidity: تێزابی

سەرچاوە:
https://www.discovermagazine.com/health/honey-as-a-wound-treatment-scientists-are-exploring-its-potential-healing

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button