بابەتمێشک

فێرکاری بە زمانی یەکەم چەنێک کاریگەرە؟

فێرکاری بە زمانی یەکەم چەنێک کاریگەرە؟

توێژینەوەیەک لەسەر خوێندکارانی سەرەتایی کراوە کە لە خوێندن بە زمانی دایکی بێبەش بوون. بە پێی ئەم توێژینەوە ئەو کەسانە لە قۆناخەکانی دواتری ژیانیاندا لە ڕووی کەسایەتی و شوناس و تێگەیشتنی هەندێک لە وشەکان کێشەیان بووە.

ئەم توێژینەوە دەڵێت، ئەو منداڵانەی کە زمانی یەکەمیان، زمانی فێرکاری لە قوتابخانە نییە، زۆرتر ئەگەری هەیە قوتابخانە بەجێ بهێڵن یاوەکوو لە پۆلەکانی سەرەتایی زۆرتر تووشی کێشە ببن.

دەوترێت باشتر وایە کە فێرکاری یەکەم جار بە زمانی یەکەم بێت و فێربوونی زمانی دووهەم لەپەنا و بەپێی زمانی یەکەم بێت.

دانانی بناخەیەکی پتەو لە زمانی یەکەمدا زیاتر لە بەرکەوتنی زوو یان درێژخایەنی زمانێکی تر، یارمەتیدەرە بۆ فێربوونی زمانی دووهەم.

توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە پەرەپێدان بە زمانی یەکەم زۆر بەسوودە چونکە بەوجۆرە کارامەییەکان و چەمکەکان بە ئاسانی دەگوێزرێنەوە بۆ زمانی دووهەم.

بە پێی ڕاسپێری لەسەر فێرکاری بە زمانی یەکەم لە توێژینەوەکان، ئێستا بیر لەوە بکەنەوە‌ لەو شوێنانەی کە فێرکاری بە زمانی یەکەم بوونی نییە چ خەسار و زوڵمێکی گەورە ئەکرێت لەو منداڵانەی کە فێرکاری بە زمانی یەکەمیان نییە.

skill کارامەیی
concept چەمک
recommendation ڕاسپێری

ئامادە کردن: هانا جاری

سەرچاوە:
(PDF) Effects of using and teaching with mother tongue Effects of using and teaching with mother tongue in primary school | Moein Zergani – Academia.edu
https://www.academia.edu/34030561/Effects_of_using_and_teaching_with_mother_tongue_Effects_of_using_and_teaching_with_mother_tongue_in_primary_school

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button