هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٠ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

? بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٠ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین ?

گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستمەندان، نووسەران و خوێندکارانی کوردستان دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان لە کاتی دیاریکراودا و بەپێی چوارچێوەی دیاریکراو بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارەی ١٠ ی گۆڤاردا بنێرن. ژمارەی ١٠یەم لە کۆتایی زستانی داھاتوودا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

گۆڤاری زانستیی ھۆژین یەکەم گۆڤاری زانستی گشتیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ئێستادا وەک تەنیا گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی، بەوپەڕی شانازییەوە، بە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتیی ISSN-2645-5080 دەستنیشان کراوە.

بەردەنگی گۆڤاری زانستیی ھۆژین بە گشتی کۆمەڵگای کوردستانە. ھۆژین ھەوڵ دەدات بنەماکانی ڕۆژنامەگەریی زانستی لەبەرچاو بگرێت و بە زمانێکی سادە زانست بۆ کۆمەڵگا بڵێتەوە. بابەتە نێردراوەکان بۆ گۆڤار لەلایەن پسپۆڕان و توێژەران پێداچوونەوەیان بەسەردا دەکرێت.

بۆ زانیاریی زیاتری نووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەری خوارەوە بکەن: Hojan.org/4authors

بۆ دیتنی چوارچێوەی دیاریکراوی وتارەکان لە هۆژیندا، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: http://tiny.cc/Hojin_Template

? دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
١٥ی ڕەزبەر ۲۷۲۰
١٥ی مێهر ۱۳۹۹
October 6th , 2020

ئیمەیلی گۆڤار: Govar.hojan@gmail.com

لەگەڵ ڕێز و سپاس،
ئەهوەند جەلالی،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین،
دوکتۆرای ئەندازیاریی کارەبا، زانکۆی مێلبۆڕن ئوستڕاڵیا،
بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین

ماڵپەڕ: hojan.org
فەیسبوک: fb.com/ZanistHojan
ئینستاگرام: @ZanistHojan
کاناڵی تێلێگرام: https://t.me/ZanistHojan
تویتەر: http://Twitter.com/ZanistHojan
گووگڵ بوکس: http://tiny.cc/Hojin_Magazine

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button