ھەواڵە گرینکەکانی ھەفتەی ڕابردوو: 

ھەواڵە گرینکەکانی ھەفتەی ڕابردوو

بڕێک لە ھەواڵە گرینکەکانی ھەفتەی ڕابردوو:

 

* ڤاکسین(پێکوتە)کەی وڵاتی ڕووسیە، بەپێی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەی نوێ، نیشانی داوە کە دەتوانێت وڵامی بەرگرانەی ھەبێت دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

 

* ژاری مێشەھەنگوین دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک لەناو بەرێت. ئەمە ئاکامی توێژینەوەیەکی نوێیە.

 

* توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر کۆرۆنای نوێ نیشانی داوە کە پەڕەپارێزەری دموچاو و ھەروەھا ئەو دەمامکانەی کە دەمەوانەیان پێوەیە، ناتوانن بەباشی پارێزگاریی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.

 

* پێستێکی ئەلەکترۆنیکی کە دەتوانێت وەک پێستی مرۆڤ ئێش ھەست پێ بکات، پەرە پێدراوە. ئەم پێستە دەتوانێت شۆڕشێک بخاتە ناو دنیای ڕۆبۆتەکاندا.

 

* دیتنی بەردەوامی خەوی ناخۆش (کابووس)، دەتوانێت نیشانەی نەخۆشیی دڵ و خوێنەڕۆ بێت.

 

 

وشەکان:

Vaccine پێکوتە

Immune response وەڵامی بەرگری

Honeybee مێشەھەنگوین

Venom ژار

Face shield پەڕەپارێزەری دموچاو

Mask Valve دەمەوانەی دەمامک

Nightmare خەوی ناخۆش

 

 

سەرچاوەکان:

– پێکوتەی ڕووسی:  https://bbc.in/3i8aSJc

– ژاری مێشەھەنگوین:

https://ab.co/35cOo6e

– بەرگریی دموچاو:  https://bit.ly/336Y0wo

– پێستی ئەلەکترۆنیک:

https://bit.ly/2GxaMwB

– کابووس

https://bit.ly/2R1whaM

– Hashem Alghaili

https://www.facebook.com/ScienceNaturePage/

 

 

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان