بابەتتەندروستی

ڕەنگە جۆراوجۆرەكانی میز چ زانیارییەکمان پێ دەدەن؟

ڕەنگە جۆراوجۆرەكانی میز چ زانیارییەکمان پێ دەدەن؟

*بۆر: ڕەنگی بۆری میز بارودۆخی ئاوی جەستەمان پێ ڕادەگەیەنێت. ئەگەر ڕەنگی میزەکەتان بۆرە و هاوكات سەرگێژە و سەرئێشەتان هەیە پێویستە لە لایەن دكتۆرێكەوە هۆی كەمبوونی ئاوی جەستە بدۆزرێتەوە.

*سوور: میزی سوور یان مەیلەوسوور پێویستی بە تاقیكاری و پشکنینە لە لایەن دكتۆرەوە.
ڕەنگی سوور دەتوانێت نیشانەی هەبوونی خوێن لە میزدا بێت.
هەوکردنی کۆئەندامی میز، وەرزشی قورس، بەردی گورچیلە، نەخۆشییەكانی گورچیلە و جاری وایە شێرپەنجەی میزەڵدان یان گورچیلە، هەروەها جۆری خواردنەکان وەک چەوەندەر (بە تایبەت ئەو كەسانەی ترشیی گەدەیان كەمە) دەبنە هۆی ڕەنگی سووری میز.
بە دوای برینێک كە بە هۆی وەرزشی قورسەوە دروست دەبێت لەوانەیە خوێن لە نێو میزدا ببینرێت.

خوێنی ناو میز لە پیاوانی تەمەن ٥٠ ساڵ و سەرتر دەتوانێت لە گەورەبوونی پرۆستات ئاگادارمان بكاتەوە.

هەروەها “تالاسێمی” یەكێک لە نەخۆشییە جینێتیكییەكانە کە لەسەر لەدەسپتچوونی خوێن لە میزدا كاریگەرە.

*قاوەیی: نیشانەی “هێپاتیت” یان “سیرۆز”، كۆخانە، كەمخوێنیی هێمۆلایتیک (لەناوچوونی خڕۆکەی سوور)، بەسترانی ڕێگەی سەفراوییە. خواردەمەنییەكی وەک ڕێواس ڕەنگی میز دەگۆڕێت بە قاوەییەكی تاڵ.

*ڕەش: بە هۆی شێرپەنجەی پێست ساز
دەبێت.

*پرتەقاڵی: خواردنی هەندێک لە دەرمانەکان (وەک: “ئیزۆنیازید” دەرمانی دژ بە ئازاری سی، “ڕیبۆفڵاوین”، “فێنازۆپریدین”)، هەروەها گێزەر یان ئاوی گێزەر، دەتوانن هۆی پرتەقاڵیبوونی میز بن.

*مات: بە هۆی هەوکردنی کۆئەندامی میز، یان دەنكە خوێیەكانی ئەسید ئوریک (بە دوای خواردنی گۆشتی سوور) یان ئەسید فۆسفۆریک (بە دوای زۆربوونی هۆرمۆنی پاراتیرۆئید) ساز دەبێت.

*شین/سەوز: لەوانەیە میز بە ڕەنگی شین یان سەوز ببینرێت.
هەندێک لە دەرمانەكان وەک “پرۆپۆفۆل، ئامیتێریپێتێلین” یان هەندێک لە خواردەمەنییەكان وەک “مارچێوە” ڕەنگی میز‌ بۆ لای سەوز دەگۆڕێت.

نەخۆشییەكی پێگەیشتوو وەک “هارتنۆپ” یان “سەندرۆمی پووشەكی شین”، دەرمانێک وەک “مێتیلێن بلوو” دەبنە هۆی شینبوونی ڕەنگی میز.

هەروەها ئاگادارتان دەكەینەوە ڕەنگی سەوزی میز دەتوانێت بە هۆی هەوکردنی بەکتریایی ناو خوێن بێت.

*بنەوش: كاتێک ڕوو دەدات كە سۆندی فوولی بۆ نەخۆش جێگیر كرابێت.

cancer: شێرپەنجە
dehydrate: كەمئاوی
tumor: كۆخانە
melanoma: شێرپەنجەی پێست
TB(tuberculosis): ئازاری سی، سێل
Inherited disease: نەخۆشیی پێگەیشتوو
stomach acid: ترشیی گەدە
hemolytic anemia: كەمخوێنیی هێمۆلایتیک

ئامادەکردن: هێدی نەبیزادە

سەرچاوە:
https://www.health.harvard.edu/newsletter_article/red-brown-green-urine-colors-and-what-they-might-mean

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button