بابەتمێشک

ئایا لە خەونەکانماندا پەیامی نھێنی ھەیە؟

ئایا لە خەونەکانماندا پەیامی نھێنی ھەیە؟

خەون یەکێک لە نھێنیترین و سەرنجڕاکێشترین پرسیارەکانی مرۆڤ بووە. زۆر لە شارستانییەتەکان لێکدانەوە و پێداچوونەوەی تایبەتیان ھەیە بۆ خەون. ئایا تا ئێستا کتێبێکی شرۆڤەی خەونت خوێندووەتەوە؟ ئەم شرۆڤانە چەندە دروستن؟

بۆ ئەوەی کە بزانین خەونەکانمان چەندە ھەڵگری واتا و ھێمای نھێنین پێویستە توێژینەوەیەکی زۆر بەربڵاو بکرێت. دەبێت زانیارییەکی زۆر لە کەسانێکی زۆر کۆ بکرێتەوە و لێک بدرێنەوە کە بزانن خەونەکانمان پەیوەندی بە چ شتێکەوە ھەیە. دیارە ئەم کارە زۆر ئەستەمە.

بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، بە ھۆی شۆڕشی زانیارییەوە، ئەو ھەلە ڕەخساوە کە کۆمەڵێک زانیاریی زۆر لەسەر خەون، کۆ بکرێتەوە.

تیمێکی توێژەر توانیویانە بۆ یەکەم جار بە شێوازێکی کۆمپیوتەری لێکدانەوەی ۲۴ ھەزار گوزارشتی خەون بکەن.

ئاکامی توێژینەوەکە نیشانی دا کە خەونەکانمان تا ڕادەیەکی زۆر درێژەی ئەزموونەکانی ڕۆژانەمانە. ئەم دۆزینەوە دەتوانێت “گریمانەی نەپچڕاوی خەون” زیاتر بسەلمێنێت کە دەڵێت ناوەرۆکی خەوێک کە دەیبینین درێژەی نیگەرانی و چەمکگەلێکە کە ڕۆژانە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەین.

بە بڕوات خەونەکانت دەکرێت ھەڵگری واتای نھێنی بن؟

وشەکان:
The continuity hypothesis of dreams گریمانەی نەپچڕاوی خەونەکان

سەرچاوە:
https://www.sciencealert.com/giant-dream-tracking-experiment-hints-where-our-strange-nightly-visions-come-from

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button