بابەتژینگە

ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی ژینگە

۲٦ی سێپتامبر ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی ژینگەیە. تەندروستیی ژینگە لقێک لە تەندروستیی گشتییە کە پەیوەندی بە تەندروستیی سروشت و ئەوەی کە دروست کراوە هەیە.

ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی، تەندروستیی ژینگە بە سەرنجدان بە هەموو فاکتەرە فیزیکی، کیمیایی و بایۆلۆژیکییە دەرەکییەکان پێناسە دەکات.
ئەمە بریتییە لە بەراورد، خەمڵاندن و کۆنتڕۆڵی هەموو فاکتەرەکان کە لەسەر تەندروستیی ژینگە و مرۆڤ کاریگەرە. کە لە ئاکامدا هەموو ئەمانە بۆ پێشگرتن لە نەخۆشی و پێکهێنانی شوێنی ژیانی تەندروستە.

تەندروستیی ژینگە بە سیاسەت و پلانگەلێ بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکان لە هەوا، ئاو، خاک و خۆراک کار دەکات تاوەکوو کەسەکان و ژینگە بپارێزرێن و شوێنێکی تەندروستتریان بۆ ژیان ببێت.

بەپێی قسەی ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی لە ۲۰۲۰دا ۲٤لەسەدی نەخۆشییەکان پەیوەندییان بە ژینگەوە بوو كە ۱۳.۷ ملیۆن مردنی لە ساڵدا لێ دەکەوێتەوە.

تەندروستیی لاواز گەلێ جار لە ژینگەیەکەوە دێت کە تەندروست نییە و کەسانی سەرقاڵ بە کار له بواری تەندروستیی ژینگە تەواوی هەوڵیان پێکهێنانی ژینگەیەکی تەندروست بۆ پێشگرتن لە نەخۆشییەکانە.

Environmental Health تەندروستیی ژینگە

Environmental Health Practitioner (EHP) کەسانی سەرقاڵ بە کار لە بواری تەندروستیی ژینگە

ئامادە کردن: هانا جاری

سەرچاوە:
https://www.ifeh.org/wehd/#:~:text=Ahead%20of%20the%20World%20Environmental,the%20importance%20of%20this%20day.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button