بابەتزانستە بنەماییەکان

خەڵاتەکانی نۆبێلی IG لە ساڵی ٢٠٢٠دا

خەڵاتەکانی نۆبێلی IG لە ساڵی ٢٠٢٠دا:

لە بەشی مێرووناسیدا خەڵاتەکە درا بە توێژینەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە کە بۆ زۆربەی توێژەرانی بواری مێروو لە جاڵجاڵۆکە دەترسن. لەم لێکۆڵینەوەیەدا، جووڵەی خێرا و چاوەڕواننەکراو و ژمارەی زۆری قاچەکان، لە بێزارکەرترین تایبەتمەندییەکانی جاڵجاڵۆکە بوون.

بەشی دەنگناسی: پێدانی گازی هێلیۆم بە خزۆکەکان (تیمساح) بۆ ئەنالیز و تاوتوێکردنی دەنگیان.

بەشی دەروونناسی: دۆزینەوەی کەسانی خودئەڤین(نارسسیستەکان) لە ڕووی جیاوازیی برۆکانیانەوە.

بەشی پزیشکی: دۆزینەوەی پێوانەی ناسینەوەی نوێ بۆ کێشەی دەروونناسیی میسفۆنیا (بێزاری لە دەنگی هەناسەدان و خواردن).

بەشی ئابووری: لەو وڵاتانەی کە لەباری ئابوورییەوە نایەکسانییەکی زیاتر هەیە، هاوبەشە ڕۆمانسییەکان زۆرتر یەکتر ماچ دەکەن.

بەشی فیزیک: چی بەسەر کرمێکی خاکی زیندوودا دێت کاتێک بە فرێکانسی سەرەوە دەیجووڵێنن.

تێبینی: خەڵاتەکانی نۆبێلی IG، بۆنەیەکی ساڵانەیە کە بۆ خەڵاتکردنی دۆزینەوە کۆمیک و سەیروسەمەرە بەڕێوە دەچێت کە ئەمساڵ بەشێوەی سەرهێل بڵاو کرایەوە.
Entomology حشره شناسی/ مێرووناسی
Acoustics دەنگناسی
Reptile خزندە/خزۆکە
Narcissist خودشیفتە/خودئەڤین
diagnostic criteria معیار تشخیصی/پێوانەی ناسینەوە

ئامادەکردن: ئاوات دێهقان

سەرچاوە:
https://www.sciencemag.org/news/2020/09/ig-nobel-prizes-reward-research-helium-huffing-alligators-and-knives-made-feces
en.wikipedia.org/wiki/List_of_Ig_Nobel_Prize_winners

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button