ژمارەی ٧

ڕەنگە یەکێک لە گرینگترین پرسیارەکان بۆ گۆڤارێکی زانستی ئەوە بێت کە ڕۆژنامەگەریی زانستی چۆن دەتوانێت ڕاستەوخۆ کاریگەری هەبێت لە سەر کۆمەڵگایەکی تا ڕادەیەک بێبەش لە بەرهەمهێنانی زانست و تەکنەلۆژیا. بۆ ڕۆژنامەوانێکی زانستی کە لە وڵاتێکی پێشکەوتوو ژیان بەسەر دەبات، ئەو پرسیارە وەڵامێکی ڕوونی هەیە و ئەو دەزانێت کە گواستنەوەی بەرهەمە زانستییەکان دەبێتە هۆی بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانە و دواتر ئەو بەرهەمانە دەخرێنە خزمەت ئاسایش و گوزەرانی کۆمەڵگا. بەڵام کاتێک دەڕوانینە کۆمەڵگای خۆمان دەبینین کە وەڵامی ئەو پرسیارە نەک هەر ڕوون نییە بەڵکوو زۆر جێی ڕامان و بیرکردنەوەیە. ئێمە باس لە کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو ناکەین کە مرۆڤ بۆ گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان کەڵک لە ڕۆباتەکان وەردەگرن، بەڵکوو باس لە کۆمەڵگایەک دەکەین کە مرۆڤ ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە تا کەلوپەلێک بگوازێتەوە کە بڕیار وابوو خزمەت بە خۆی بکات و ئەوپەڕی هونەری دەسەڵاتدارەکانی ئەو کۆمەڵگایەش دۆزینەوەی وشەیەکە بۆ نێودێرکردنی ئەم کارەساتە و لە جیات “ڕۆبات”ی ئەوان، “کرێ کۆڵ” یان “کۆڵبەر”یان داهێناوە. دیارە مەبەست لە هێنانەوەی ئەم نموونەیە (سەرەڕای دەربڕینی بێزاری لەم دیاردەیە)، تەنیا ئاماژەیەکە بۆ نیشاندانی جیاوازیی نێوان کۆمەڵگاکان و شیکردنەوەی زیاتری ئەم دیاردە تاڵە و دیاردە هاوشێوەکان دەکەوێتە سەرشانی پسپۆڕانی ئەم بوارانە. کەواتە وەڵامی پرسیارەکەی سەرەوە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم گۆڤارە لە خۆ دەگرێت، کە ئەویش پەلکێشکردنی کۆمەڵگایە بەرەو زانست، بەتایبەت زانستێک کە بخرێتە خزمەت ئاسایش و گوزەرانی کۆمەڵگای کوردی و هاوکات پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بە ڕوخساری کتێبخانەی کوردییەوە دیارە لە ڕووی نەبوونی وتار و کتێبی زانستی بە زمانی کوردی. ئەم ژمارەیەی “گۆڤاری هۆژین”یش وەک ژمارەکانی پێشوو درێژەپێدەری هەمان ئامانجە؛ بەو هیوایە کە ئامانجەکەمان پێکابێت.

لەم ژمارەیەدا خوێنەر بەرەوڕووی کۆمەڵێک پرسیار و بابەتی سەرنجڕاکێش دەبێتەوە کە زۆربەی بوارەکانی زانستی لەخۆ دەگرێت. لە یەکەم وتاردا لەژێر سەردێڕی “مێشک چۆن بزانێت کە شەوە”، مێژووی ڕووناکی و کاریگەریی تەکنەلۆژیای سەردەم لەسەر خەو شی دەکرێتەوە. پاشان لە بابەتێک بە ناوی”P=NP?”دا ئەو پرسیارە دەخرێتە ڕوو کە ئایا دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارێک ئەستەمترە یان پشکنینی دروستبوون یان هەڵەبوون ئەم وەڵامە؟ له دنیای زانستی کۆمپیوتەردا بەم کێشەیە دوترێت کێشەی نێوانP  و NP. لە وتاری دواتردا بە ناوی “کوڕە خراپەکەی فیزیک” کورتەیەک لە ژیانی فیزیکزانی گەورە ” لییۆنارد سەسکیند” و پاشان وتووێژیک لەگەڵ ئەو زانستوانە گەورەیە ئامادە کراوە. پاشان لە “یادگەی کوانتەمی لە زیندەناسیدا” باس لە چۆنیەتیی پاشەکەوتکردنی زانیاریی دەکرێت کە پێی دەگوترێت یادەوەری لەناو یادگەی مرۆڤدا. دواتر لە بابەتی “وابوو کە زەویمان ناسی”، نووسەر گەشتێک دەکات بۆ مێژووی زەوی و بەسەرهاتی مرۆڤ و زەوی دەگێڕێتەوە. لە وتاری “لە جێنێتیکەوە بۆ ئێپیجێنێتیک”  باس لە زانستێکی نوێ دەکرێت کە پێوەندیی نێوان سروشت و پەروەردە شی دەکاتەوە. پاشان لە بابەتێکی پزیشکی دیکەدا ڕێکارێکی نوێ بۆ چێبوونەوەی دڵە زیانکەوتەکان دەخرێتە بەرباس. لە دوایین بابەتی بەشی پزیشکیشدا جیاوازی دابەزینی کێشی پیاوان و ژنان دخرێتە بەرباس. لە وتاری “بەڕێوەبەرایەتی سامانی ژێرخانەکان” لە ڕوانگەی ئەندازیاریی شارستانییەوە باس لە مژاری پارێزگاری کردن و بەڕێوەبەرایەتی سامانە ژێرخانەکان دەکرێت. پاشان لێکۆڵینەوەیەک کراوە لەسەر نژیاروانی کوردستاندا و “مێژووی بیناسازی لە کوردستان”دا خراوەتە بەر باس. لە وتاری “نەوتهەڵگڕەکان”دا باس لە شێوازەکانی گواستنەوەی زەریایی و چەمکە گرینگەکانی ئەو بوارەدا کراوە. لە کۆتا وتاری بەشی ئەندازیاریشدا لە ژێر سەردێڕی “هەمارکردنی هەتاهەتایی وزەی خۆر”، باس لە وزەی خۆر و شێوازی پاشەکەوتکردنی هەتاهەتایی ئەو دەکرێت. لە دوایین وتاری ئەم ژمارەیەشدا بە ناوی ” سیاسەتی پیشەیی زلهێزانی ئاسیا”، هۆکارەکانی سەرکەوتنی وڵاتە زلهێزەکان لە ڕووی ئابوورییەوە خراوەتە بەرباس و لێکۆڵینەوە.

لە کۆتاییدا پێویستە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گۆڤارەوە داوای لێبوردن بکەین لە خوێنەرانی هێژا کە نەمانتوانی ئەو ژمارەیە لە کاتی خۆیدا بە چاپ بگەیێنین، دیارە ئەو کێشەگەلەی کە ئەوڕۆکە بەرۆکی زۆربەی بەرهەمە چاپەمەنییەکانی گرتووە، ئێمەشی نەپاراستووە و هیوادارین لە ژمارەکانی داهاتوودا بەپێی کاتی دیاریکراو، گۆڤار بخرێتە بەردەست خوێنەرانی بەڕێزمان. هەروەها وەک جاران پێمانوایە کە ئەو گۆڤارە بێبەش نییە لە کەموکووڕی، بۆیە تکا دەکەین ئەگەر پێشنیار یان ڕەخنەیەکتان هەیە ئێمە بێبەش مەکەن لە ڕاوبۆچوونەکانتان. دەبێ ئەوەش بزانین کە ئەرکی نووسین و گواستنەوەی زانست بە زمانی کوردی دەکەوێتە سەرشانی هەموو پسپۆڕ و زانستوان و زمانەوانێکی دڵسۆزی ئەم نیشتمانە بۆیە وەک هەمیشە چاوەڕوانی وتار و نووسراوەکانی ئێوەی بەڕێزین.

 

 

سەرنووسەر

ئەمیر پەرغازە

 

کورتە: لەم وتارەدا، بە زمانێکی سادە، باس لەسەر گرینگیی خەو و کاریگەریی خۆر لەسەر خەوتن لە مێژووی مرۆڤدا دەکەین. پاشان شۆڕشی ڕووناکی لە سەردەمی مۆدێڕن و کاریگەرییەکانی لەسەر خەوی مرۆڤ شی دەکەینەوە و مەترسییەکان و ڕێگەچارەکان دەخەینە بەر باس.

وشەی بنەڕەتی: خەو، خۆر، ڕووناکی، ڕەنگی شین، مرۆڤ.

نووسەر: حوسێن جەوهەری
نووسەر: سەروەر محەممەد

نووسەر: حوسێن حوسێنی

پوختە

ئەم وتارە گرنگی دەدات بە چۆنیەتیی پاشەکەوتکردنی زانیاریی، کە پێی دەگوترێت یادەوەری لەناو یادگەی مرۆڤدا کە بریتییە لە کۆمەڵەیەک دەمارەخانە؛ لە هەمان کاتدا جیاوازیی نێوان سیستەمە کوانتەمییەکان و سیستەمە کلاسیکەکان لە پاشەکەوتکردنی یادەوەریدا، ڕوون کراوەتەوە. باسی ئەوە دەکرێت کە چۆن دەمارەخانە کار  دەکات و زانیاری لە چ ڕێگەیەکەوە وەردەگرێت. پرسیارە گرینگەکە شی دەکرێتەوە کە ئایا یادگە بەشێوەی تاک دەمارەخانەیە، یان بەشێوەی تۆڕێکە. باسی بەیەکداچوون و گیرۆدەیی کوانتەمی دەکرێت کە ڕوودانیان لەناو سیستەمی دەمارەخانەکاندا ئەگەرێکی بەهێزە. بە سەرنجدان بەوەی کارکردن لەسەر مێشکی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی چۆنیەتیی پاشەکەوتکردنی یادەوەری لە دەمارەخانەکاندا کارێکی قورسە، پێشنیاز کراوە کە دوایین تەکنەلۆژیای مودێرن کە خۆی لە کۆمپیوتەری کوانتەمی دەبینێتەوە، بۆ هاوشێوەسازیی چۆنیەتیی کارکردنی دەمارەخانەکان بەکار بهێنرێت.

وشەگەلی سەرەکی

دەمارەخانە[1]، سیستەمی کوانتەمی[2]، سیستەمی کلاسیکی[3]، تۆڕی دەمارەخانە[4]، یادگە[5]، گیرۆدەیی[6]، کۆمپیوتەری کوانتەمی[7].

[1] Neuron- یاختە عصبی

[2] Quantum System

[3] Classical System

[4] Neural Network

[5] Memory

[6] Entanglement

[7] Quantum Computer

نووسەر: پەیمان تەوەکولی

پێشەکی:

ساڵانیک بوو بیرم دەکردەوە کاتێک کە کریستۆف کلۆمب چوو وڵاتی ئەمریکای دۆزیەوە، چۆنە پێشتر سوورپێستەکان لەوێ بوون؟!! ئەمە چ دۆزینەوەیەکە کە پێشتر مرۆڤی لێ بووە؟! سێ پارچەی ئەمریکا دەوراودەوری ئاوە، ئێ دە ئەو برادەرە سوورپێستانە لە کوێوە چوون؟ کەی چوون؟ بۆ لە هیچ شوێنێکی دیکە نموونەی ئەو ڕەگەزە نەبینراوە پێشتر؟!

ئەم پرسیارانە و پرسیاری لەو شێوە مێشکی منی ئاڵۆز کردبوو تا ئەوەیکە زانستی “پاڵیۆنتۆلۆژی” واتە “مرۆڤی سەرەتایی ناسی” بە یارمەتیی زانستی “جینێتیک” وەڵامێکی بۆ ئەم پرسیارانە دۆزییەوە و منیشی لەم گۆمە ڕزگار کرد!

جا ئەگەر ئێوەش لەو شێوە پرسیارانەتان هەیە تا کۆتایی ئەم نوسراوەیە لەگەڵمان بن.

دەستپێک

ھەر لە مەندل[1] و داروینەوە[2] لە سەدەی نۆزدەھەم، تاوەکوو واتسۆن[3] و کریک[4] لە سەدەی بیستەمدا، زانایان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو کرۆمۆسۆمانەی لە باوانەوە بۆ وەچەکانیان دەگوازرێنەوە، نەخشەسازییەکی بۆماوەیی وردیان بۆ گەشەکردن تێدایە. هەڵبەت دی.ئێن.ئەی بە تاکە ھەڵگری ئەم نەخشەسازییانە دادەنرا، بەڵام ئەوەی لەم دواییانەدا ڕوون بووەتەوە ئەوەیە کە دی.ئێن.ئەی بە تەنیا ناتوانێت ھەموو نەخۆشی و تایبەتمەندییەکانی بوونەوەر لێکبداتەوە. لەو پێشکەوتنە زانستییەی ئەم دواییانەدا، بەو ئەنجامە گەیشتوون کە بۆھێڵەکان [5]ھەروا بە سادەیی بەرنامەڕێژییەکی جێگیر و زووتر بڕیارلەسەردراو نین لە نەوەیەکەوە بۆ ئەوی دی بگوازرێنەوە! لەبڕی ئەوە، بۆھێڵەکان لە ڕێگەی ئەزموون و ژینگەی ژیانەوە، کارا و ناکارا دەبن. چی دەخۆین، چەندە فشار، یاخود چ جۆرە ژەھرێک دەچێژین، ھەموو دەتوانن کاریگەری دابنێن کە چی بۆ منداڵەکان و بگرە بۆ وەچەکانیشمان بگوازینەوە!

بۆ تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی سروشت و پەروەردە لەسەر بۆماوەکان زانستێکی نوێ بە ناوی ئێپیجێنیتک پێناسە کراوە کە لەو زانستەدا لێکۆڵەران لە یەکگرتنی (سروشت و پەروەردە)[6]ی مرۆڤ بۆ دروستبوونی کردەوەکان و ئەو تایبەتمەندییە بۆماوەیی و نەخۆشییانەی کە بۆھێڵەکان بەتەنیا ناتوانن ڕوونیان بکەنەوە، دەکۆڵنەوە [1].

لە سەدەی نۆزدەھەمدا، زاناگەلێک وەکوو چاڕلس داروین، بۆمانەوەیان بە پرسیارێکی زانستیی لە چوارچێوە گرت؛ ئەوان دەیانویست بزانن ھەر نەوەیەک بۆ ئەوەی بەدوویدا دێت، چی بەجێ دەھێڵێت. لە سەدەی بیستەمیشدا، زانایان بۆ یەکەمین جار چاویان بە بۆھێڵەکانیان کەوت، بەمەش ڕێگەیەکیان دۆزییەوە کە زیندەوەرە زیندووەکانی ئێستاکە بە ڕابردووەوە پەیوەست بکەن. بیردۆزیی بۆمانەوە، وەکوو فاکتێک دژ بە بانگەشەکانی ژان لامارک[7]ی فەڕانسایی وەستایەوە؛ لامارک دەیگوت: دەشێت تایبەتمەندییە بەدەستھاتووەکانی باوان، بۆ وەچەکانیشیان بگوازرێنەوە. پێش لامارکیش بەشێوەیەکی بەربڵاو ئەو بۆچوونە پەسەند کرابوو، بەڵام لە سەدەی نۆزدە بەدواوە ئیدی داڕووخا، بە تایبەتی کاتێک لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا، ھەندێک حاڵەتی ناباو بەرچاو کەوتن، کە بیردۆزیی بۆمانەوە بەتەنیایی وەڵامی تەواوی پێنەبوو بۆیان [3].

[1]-Gregor Mandel

[2] -Charles Darwin

[3] – James Watson

[4] -Francis Crick

[5] -Genes

[6] -Nature and Nurture

[7] – Jean Baptiste Lamark

دڵەچێبوونەوە[1]:

ھەموو ساڵێک، ھەر بەتەنێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، 735000 کەس تووشی جەڵتەی دڵ دەبن. ئەوانەی کە لەم جەڵتەیەش دەرباز دەبن، دڵیان زیانی پێدەگات، ھەربۆیە پتر لە سێیەکی ئەو قوتاربووانە، لە ژێر مەترسیی جەڵتەی دووبارە دان.

ئێمە ئەوە دەزانین، کە خانەچارەسەرییەکان[2] دەتوانن لە چێبوونەوەی دڵەخانەکاندا ھاریکار بن، یەکخستنی ئەم خانانە لەتەک ئەندامە خوێن‌پاڵنەرەکاندا، ھەمووکات کێشەوبەرە بووە، ئاخر زۆرجاران دڵەشانەکە[3]، بەتەواوی خانەکان لەخۆدا ڕاناگرێت.

ئەمێستا، دەستەیەک لێکۆڵەری نێودەوڵەتی، پێیان وایە چارەسەرێکیان دۆزیوەتەوە، ئەویش؛ گچکەپینەیەک، کە بە وردەدەرزیلە[4] داپۆشراوە، چێوەخانەکانی[5] دڵ دەگرێتە خۆی و ڕاستەوڕاست دەیانگەیەنێتە نێو دڵەشانەکەوە.

[1] Heart recovery

[2] Cell therapy

[3] Heart tissue

[4] ئامێرێکە وەک پینەپەڕۆ، بەڵام ئەم بە وردەدەرزیی ڕووپۆش کراوە

[5] Stromal cells: ئەو خانانەی لە دیوی ناوەوەی چێوەبەندی بیچمێکی جەستەدا ھەن

دەوترێت کە بوون بە دایک کەسێک دەگۆڕێت بەڵام ئەوە گاڵتە نییە. بەهۆی دووگیانبوون و دروستبوونی ئەندامی نوێ لە لەشی دایکاندا، کە دل دەبێت ٥٠% خوێنی لەش زیادتر پۆمپاژ بکات، ژمارەیەک گۆڕان ڕوودەدەن کە زۆربەیان دوای لەدایکبوونی کۆرپە لە ناو دەچن بەڵام هەندێک دوای ئەوە هەر بەردەوام دەبن. لە پێی گەورەوە بگرن تا شەکرەکان. لێرەدا باس لە ١٨ شت دەکەین کە ئەگەری هەیە نەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دووگیانبوون.

نووسەر: ئەفشین غوڵامی، ڕەحمەت نادری، ڕێبوار چراغی

نووسەر: سەید مادێح پیریۆنسی

پوختە

پێشکەوتنی خێرای ئەندازیاریی شارستانی لە ئاخرەکانی سەدەی بیستەمدا وای کرد کە ئەندازیاران ھاوکات لەگەڵ لایەنە تەکنیکییەکانی کارەکەیاندا، واتە چۆنیەتیی داڕشتن و سازکردنی پێکھاتەکان[1]، سەرنجێکی تایبەتیش بدەنە سەر چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی پێکھاتەکان و بە تایبەت ژێرخانە گشتییەکان[2]. بەڕێوەبەرایەتیی سامان[3] بابەتێکە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمەوە گرنگییەکی تایبەتی لە کۆڕە ئاکادیمییەکان و ھەروەھا لە پیشەسازیدا پەیدا کردووە. سەرەتا لەو وڵاتە پێشکەوتووانەدا ھەست بە گرینگی ئەم بابەتە کرا، کە تۆڕی ژێرخانەکانیان بەرەو تۆکمەبوون دەچوو. لەم وتارەدا ھەوڵ دراوە کە بە کورتی بابەتی بەڕێوەبەڕایەتیی سامانی ژێرخانە شارییەکان[4] لە ڕوانگەی شارەزایانی ئەم بوارەوە شرۆڤە بکرێت. شیاوی باسە کە لێرەدا جەخت لە سەر سامانە فیزیکییەکان و بە تایبەت ژێرخانەکان دەکرێتەوە. سەرەتا پێنایەسەیەکی بابەتەکە دەکرێت، دوای قسەکردن لەسەر گرنگیی بابەتەکە، بنەماکانی دەخرێنە ڕوو و شرۆڤەیەکی کورت لە سەر ھەر کام لە بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سامان پێشکەش دەکرێت.

وشە سەرەکییەکان: ئەندازیاری شارستانی، بەڕێوەبەرایەتیی سامان، بارودۆخی سامانەکان، ژێرخان

[1] Structuresسازەها،

[2] Public infrastructuresزیرساخت‌های همگانی،

[3] Asset managementمدیریت دارایی،

[4] Urban infrastructureزیرساخت‌های شهری،

نووسەر: مادێح مۆرادخانی

یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بوارەکانی پیشەسازیی لە دنیادا، پیشەی گواستنەوەی زەریاییە کە گەورەترین و هەرزانترین جۆری گواستنەوەیە و یەکێکە لە کۆڵەکەکانی ئابووری دنیا. بۆ منی کورد کە لە کوێستان ژیاوم و تەنیا بیرەوەریم  لە زەریا هەر ئەو چەند جارەیە کە لە کەنارئاوێکدا خۆشم ڕابواردووە،  زانیاری زۆرتر سەبارەت بەو دنیایەی کە لەو دیوی ئەم کەنارئاوانەدا هەیە زۆر خۆش و دڵڕفێنە. هەڵبەت باسکردن لەو هەموو شتە سەیروسەمەرەی کە لە زەریادا هەیە نە بە نووسراوەیەک بەڵکوو بە سەدان گۆڤاریش کۆتایی نایات. لێرەدا باسی دیاردە و بوونەوەرەکانی زەریا ناکەین و تەنیا هەوڵ دەدەین یەکێک لە گەورەترین شێوازەکانی گواستنەوەی زەریایی، واتا نەوتهەڵگرەکان باس بکەین.

نووسەر: فاڕووق ئەحمەدی

نووسەر: فەریبا سەلامی

نووسەر: هۆژین

ناشتن لەژێر گڵ یان سووتاندن دوو شێوازی باوی لەناوبردنی جەستەی مردوون لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام ئێستا ڕێگەیەکی سێهەمیش بەڕێوەیە: کامپۆستی مرۆڤ. کامپۆست مادەیەکی ئەندامییە کە لە پێواژۆیەکدا بە ناوی کامپۆستینگ شی بووەتەوە.

ڤیتامینی A ڤیتامینێکە لەگەڵ چەوریدا تێکەڵ دەبێت و بۆ تەندروستیی دیتن، پێست، ئێسکەکان و شانەکانی لەش زۆر بەسوودە. ڤیتامینی A زۆرکات وەک دژەئۆکسیدانێک کار دەکات و خانەی زیانبینینو لەناو دەبات، بەڵام جیا لەمانەش زۆر ڕۆڵی دیکەشی هەیە.
ڕۆڵێکی ڤیتامین A لە گەشە و دابەشبوونی خانەدایە. ڤیتامین A ڕۆڵێکی گرینگی لە دروستبوونی ئاسایی و چاککردنەوەی دڵ، سی، گورچیلە و ئەندامە گرینگەکانی دیکەدا هەیە.

ئەو ئافرەتانەی کە وێڕای پیاوان پارێزیان[1] کردووە، ڕەنگە هەستیان بە دەرئەنجامێکی ناهومێدکەر کردبێت کە ئەویش ئەو پاوەندە کێشانەیە کە لە پیاوان دەبنەوە بەڵام بە ئافرەتانەوە دەنووسێن و لێ نابنەوە. لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەو جیاوازییانە دەکۆڵێتەوە کە لەنێوان پارێزی پیاوان و ئافرەتاندا هەن. لێکۆڵینەوەکە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە بەڵێ، ھەر بەڕاستی پیاوان خێراتر کێش کەم دەکەن.

[1] Diet.

لەبەرگرەوەیەکی نوێ داهاتووە کە لە جیاتی ئەوەی وەک چاپکەری سێ ڕەهەندی بە شێوەی چین چین شتەکان دروست بکات، ڕووناکی لە ماددەیەکی شلەمەنی دەدات و ئەو مادەیە خۆی دەگرێت و بەم شێوەیە پێکهاتەی گشتیی ئەو شتە دروست دەکات کە دەمانهەوێت.