بابەتتەندروستی

لە ئەڵمانیا دژی کۆرۆنا لە قوتابخانەکاندا چی دەکەن؟ 

لە ئەڵمانیا دژی کۆرۆنا لە قوتابخانەکاندا چی دەکەن؟

ھەر بیست خولەک جارێک، پێنج خولەک پەنجێرەکان بکەنەوە.

ئێمە دەزانین کە مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی داپۆشراودا زۆرە. بۆیە ھەمیشە پێشنیار دەکرێت لانیکەم کاتێک لە شوێنێکی داپۆشراودان، دەرگا و پەنجێرەکان بکەنەوە تاوەکوو ھەوا ئاڵوگۆڕ بێت.

بەڵام بە دەستپێکی وەرزی سەرما، باسی وزەش دێتە ئاراوە. ناکرێ درگا و دەلاقە کراوە بێت، چون وزەی زۆر بەفیڕۆ دەڕوات. زستانی کۆرۆنایی ئەمساڵ بۆ شوێنە گشتییەکان وەرزێکی دژوارە. دەبێت ڕێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزرێتەوە.

لە ئەڵمانیا یاسایەکی نوێ داندراوە کە قوتابخانەکان دەبێت لە ھەر بیست خولەکدا، پێنج خولەک پەنجێرەکان بکەنەوە. بەم شێوەیە ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی ھەوا دەدرێت و وزەیەکی کەمتریش بەفیڕۆ دەڕوات.

 

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

 

سەرچاوە:

https://www.dw.com/en/coronavirus-germany-unveils-airing-plan-for-schools/a-55286311

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button