بابەتتەکنەلۆجیا

ژیریی دەستکرد لە چەند وێنەی سەرسووڕهێنەردا ٥٤ ئیمپراتۆری ڕۆمی زیندوو دەکاتەوە.

ژیریی دەستکرد لە چەند وێنەی سەرسووڕهێنەردا ٥٤ ئیمپراتۆری ڕۆمی زیندوو دەکاتەوە.
هونەرمەندێک بە کەڵکوەرگرتن لە فێربوونی ماشین وێنەی ڕاستەقینە بەرهەم دەهێنێت.

تایبەتمەندییەکانی ئەم دەسەڵاتدارانە لە سەدان پەیکەردا پارێزراوە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنانەت ئەو پەیکەرانەی کە زۆرترین وردەکارییشیان لەسەر ئەنجام دراوە، ناتوانن ئەوە بگوازنەوە کە ئەم پیاوانە کاتێک کە لە ژیاندا بوون، سیما و ڕوخساریان بەڕاستی چۆن بووە.

بەم بۆنەوە دەنیێڵ ڤۆشارت وێنەگری سینەمایی و داڕێژەری ڕاستیی زیادکراوی خەڵکی کەنەدا، لە فێر بوونی ماشین -ئەلگۆریتمە کۆمپیوتەرییەکان کە لە ڕێگەی ئەزموونەوە فێر دەبێت- کەڵکی وەرگرت کە لە تۆڕێکی نۆرۆنیدا، سیستەمێکی ژمێریاری لە ڕێگەی زنجیرە نۆرۆنێکەوە زانیارییەکان پراسس دەکات و هاوشێوەی نۆرۆنەکانی مێشک هەڵسوکەوت دەکات.

لە تۆڕە نۆرۆنییەکەدا کە Artbreederی پێ دەوترا، ئەلگۆریتمەکان نزیکەی ٨٠٠ نیوەپەیکەریان تاوتوێ کرد تاوەکوو شێوەی دەموچاو، قژ، پێست و تایبەتمەندییەکان؛ هەرچی زیاتر ڕاستەقینە دەربچن و هەروەها ڕەنگی ڕوونیان پێ زیاد بکرێت. پاشان ڤۆشارت بە کەڵکوەرگرتن لە فۆتۆشاپ مۆدێلەکانی Artbreeder دەوڵەمەندتر کرد. ئەو هەروەها بە وردی زانیاریگەلێک لە سکەوپوولەکان، کارە هونەرییەکان و ئەو دەقە نووسراوانەی کە لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئیمپراتۆرەکان بوو کۆی کردەوە و بە وێنەکانی زیاد کرد.

ڤۆشارت بۆ ڕەنگی پێست، وێنەیەکی ڕەنگکراو وەک سەرچاوە دەداتە Artbreeder، یان لێی دەگەڕێت خۆی مەزەندەی چۆنیەتیی دابەش کردنی ڕەنگەکان بکات تاوەکوو ڕووبەری مۆدێلەکە هاوشێوەی پێستی ڕاستەقینەی مرۆڤ بێت. ئەو هەروەها دەیتوانی بە کۆنترۆڵی دەستی، ڕەنگی پێستەکە بگۆڕێت.

ڤۆشارت دەڵێت بەدواداچوون بۆ وتار و دەقی هونەری و سەرچاوەکان لەسەر ئیمپراتۆرەکان نزیکەی دوو مانگی خایاندووە و پێکەوەنانی هەر وێنەیەک مامناوەندی نزیکەی ١٥ تا ١٦ سەعاتی پێویست بووە. بۆ نموونە بەپێی وتارێک لە ساڵی ١٩٢٨دا، ئیمپراتۆر نێرۆ لە ساڵی ٥٤ تا ٦٨ی زایینیدا شەویلگەی خڕ و پێستی شڵ بووە و ڕوخساری زۆر سەرنجڕاکێش نەبووە.

ڤۆشارت دەڵێت کاتێک کە وەکوو سەرقاڵییەک لە ماوەی قەرەنتینەی نەخۆشیی کۆڤید-١٩دا دەستی بەم پرۆژەیە کرد، هیچ زانیارییەکی لەسەر ئیمپراتۆرە کۆنەکان نەبوو. بە بڕوای خۆی کەمیی زانیاری لەسەر بابەتەکە خاڵێکی ئەرێنی بوو و ئەمە وای دەکرد شێوەی ڕوخسارەکان بەبێ لایەنگری پێک بهێنێت.

Sculpture پەیکەر
Virtual reality ڕاستیی زیادکراو
Machine learning فێربوونی ماشین
neural network تۆڕی نۆرۆنی

ئامادەکردن: ئاوات دێهقان

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/ai-roman-emperor-portraits.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button