کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی یەک

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دوو حەوتەی ڕابردوو

١. توێژینەوەکان نیشانی داوە مرۆڤ خەریکە پەرەسەندنی بچووک ئەزمون دەکات؛ چونکە زۆربەی خەڵک بە بێ «ددانی ژیری» و بە شادەمارێکی زیادی لە باڵیاندا لەدایک دەبن.
٢. «چاوتروکاندنی هێواش» یارمەتی دەدات پشیلەکان دڵنیا بن لەوەی کە ئێوە دەتانەوێت لەگەڵیان پەیوەندی بگرن و ببنە هاوڕێیان.
٣. چەشنێکی نوێی دایناسۆرە بێددانەکان لە مەنگۆلیا دۆزراونەتەوە کە لەسەر هەر دەستێک تەنیا دوو قامکیان هەیە.
٤. زانایان دۆزیویانەتەوە کە بەرزترین ڕادەی خێرایی دەنگ ٣٦ کیلۆمەتر لە چرکەدایە.
٥. زیندەوەرناسان باڵندەیەکی دەگمەنیان دۆزیوەتەوە کە نێر و مێیە، بەم شێوە کە لە ناوەڕاستەوە جیا بووەتەوە و لایەکی زەردە و لاکەی دیکەشی سوورە. لاسوورەکەی نێرە و لازەردەکەشی مێیە.
٦. ئەستێرەناسان بەڵگەیەکیان دۆزیوەتەوە سەبارەت بە سوپەرنۆڤایەک کە ۲.٥ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لە نزیکی گۆی زەوی تەقیبوو.
٧. جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناوی SADS-CoV دەتوانێت مرۆڤ تووش بکات.
ئەم ڤایرۆسە لە بەرازبەخێوکەرەکانی تێکڕای چین دۆزراوەتەوە.
٨. ئەو کەسانەی جۆری خوێنیان «O»یە، ڕەنگە کەمتر لە مەترسیدا بن بۆ توووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. هەروەها لەوانەیە ئەگەری دەرەنجامە توندەکانی کۆرۆنا لەو کەسانەدا دابەزێت.
٩. زیندەوەرناسان بە هەڵکەوت چەشنێکی نوێی تاردیگرەیدەکانیان دۆزیوەتەوە کە بۆ زیندوومانەوە لە بەرانبەر تیشکی کوشندەی سەرووبنەوش لە قەڵغانێکی فلۆرسەنتی کەڵک وەردەگرن.
۱۰. ئامینۆ ئەسیدێکی کۆدکراوە لە دی. ئێن. ئەی لە بەرگەهەوای هەسارەی ڤینۆس دۆزراوەتەوە کە ئاماژە بە بوونی ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە دەکات.
١١. فیزیکزانان بۆ یەکەم جار گەیشتوونەتە پڕگەیێنەرێک لە پلەی تینی ژووردا، کە دەتوانێت شۆڕشێک لە زانستی ئەلەکترۆنی و گواستنەوە پێک بێنێت.

microevolution پەرەسەندنی بچووک
slow blinking چاوترووکاندنی هێواش
supernova سوپەرنۆڤا
room temperature پلەی تینی ژوور
tardigrade تاردیگرەید
UV تیشکی سەرووبنەوش
Blood type O ″جۆری خوێنیی ″ئۆ
Venus ڤینۆس
fluorescent فلۆرسەنت
artery خوێنبەر
wisdom teeth ددانی ژیری
Superconductivity پڕگەیێنەرهێمن موحەمەدیانسروە ئەمین ساڵحیهێمن عەبدوڵڵاپوورهادی ڕەحمانپەنا١. Evolution: https://bit.ly/33MvMsj
٢. Cats: https://bit.ly/3jNE6xO
٣. Dinosaur: https://bit.ly/3k1nP8g
٤. Sound Speed: https://bit.ly/36Q3OOx
٥. Rare Bird: https://on.natgeo.com/34NTX91
٦. Supernova: https://bit.ly/36TagUJ
٧. Coronavirus: https://bit.ly/2Hfhtno
٨. Blood type: https://bit.ly/2H4dOcy
٩. Tardigrades: https://bit.ly/2IH2mnA
١٠. Venus: https://bit.ly/31lvaZb
١١. Superconductivity: https://bit.ly/3dAz9py

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button