بابەتتەندروستی

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بوویت، کەی دەتوانیت دیسان پەیوەندیت ببێت لەگەڵ خەڵک؟

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بوویت، کەی دەتوانیت دیسان پەیوەندیت ببێت لەگەڵ خەڵک؟

بە ٣ مەرجەوە دەتوانیت کۆتایی بە خۆدابڕینی خۆت لە کۆمەڵگە بهێنیت:
یەک) ١٠ ڕۆژ لە دەرکەوتنی یەکەم نیشانەکانی کۆرۆنا تێپەڕ بووبێت.

دوو) ٢٤ سەعات لە کۆتایین جار کە تا (یاو)ت ھەبووە تێپەڕ بووبێت بەو مەرجەی کە دەرمانی تابڕت نەخواردبێت.

سێ) نیشانەکانی کۆرۆنا خەریکی چاک بوونەوە بێت.

* بڕێک لە نیشانەکانی کۆرۆنا، وەک لەدەستدانی ھەستی بۆنکردن یان تامکردن، لەوانەیە تا چەند حەفتە یان چەند مانگ بەردەوام بن. بەڵام پێویست ناکات ئەمە ڕێگرێک بێت لە کۆتایی ھێنان بە خۆدابڕین.

* تێستی نەرێنیی کۆرۆنا (پی.سی.ئاڕ)، مەرج نییە بۆ کۆتاییھێنانی خۆدابڕین. لەوانەیە کەسێکی تووشبوو، بێ ئەوەی تووشکەر بێت، دوای چەند مانگیش ھەر تێستی کۆرۆناکەی ئەرێنی بێت.

* بۆ ئەو کەسانەی کە بە قورسی تووشی کۆرۆنا بوون، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.

Self isolation خۆدابڕین
Fever reducing medication دەرمانی تابڕ

ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

سەرچاوە:
https://www.cdc.gov/coronavirus/2019-ncov/if-you-are-sick/end-home-isolation.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button