بابەتتەندروستی

زانایان بە هەڵکەوت ئەندامێکی نوێیان دۆزیوەتەوە؛

زانایان بە هەڵکەوت ئەندامێکی نوێیان دۆزیوەتەوە؛
زانایان لە کاتێکدا کە لەسەر شێرپەنجەی پرۆستات توێژینەوەیان دەکرد لیکەڕژێنێکیان دۆزیەوە کە لە بەشی سەرووی گەروودا جێی گرتووە.

درێژیی ئەم دۆزراوە نوێیە بە شێوەی مامناوەندی ۳.۹ سانتیمەترە.
دۆزەران بەهۆی ئەوەی کە ڕژێنەکە لە سەرووی کڕکڕاگەیەک بەنێوی torus tubarius جێی گرتووە، ناویان ناوە ″لیکەڕژێنەکانی تووباری″.

ئەم لیکەڕژێنانە بە ئەگەری زۆرەوە بەشی سەرووی گەروو لە پشتەوەی لووتدا چەور و تەڕ دەکەن.

پێش ئەم دۆزینەوەیە سێ ″لیکەڕژێن″ ناسراو بوون لە مرۆڤدا: یەکێک لە ژێری زمان، یەکێکی تر لە ژێری شەویلگە و ئەوی دیکەش لە پشتەوەی شەویلگە واتە لە تەنیشتی گۆنا.

ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا کاریگەر بێت.

بەگشتی ئەو پزیشکانەی کە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە سەر و مل وەبەر تیشک دەخەن، هەوڵ دەدەن لیکەڕژێنەکان وەبەر تیشک نەکەوێت چونکە تێکچوونی ئەم ڕژێنە کاریگەریی هەیە لەسەر چۆنیەتیی ژیان.
بەڵام بەهۆی ئەوەی کە هیچ کەس لەم ڕژێنە نوێیە ئاگادار نەبوو، ئەو ناوچەیەیان وەبەر تیشک دەخست.
هەروەها توێژەران پاش تاوتوێکردنی پێشینەی تۆمارکراوی ۷۰۰ نەخۆشی شێرپەنجە دۆزیانەوە هەرچەندە ڕادەی تیشکی زۆرتر وەبەر ناوچەی ڕژێنی نەناسراوی نەخۆشەکان کەوتووە، ئاکامی نەخوازراوی زیاتریش بینراوە.
کەوایە ئەم دۆزینەوە نوێیە دەتوانیت ببێتە هۆی کەمتربوونەوەی ئاکامە نەخوازراوەکانی چارەسەرکردنی شێرپەنجە.

salivary gland لیکەڕژێن

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوە:
https://www.livescience.com/new-salivary-gland.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button