بابەتزانستە بنەماییەکان

نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵی مێژووی گۆی زەوییە.

نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵی مێژووی گۆی زەوییە.

ئەم ئاژەڵانە بە درێژیی ۳۳ مەتر و بە کێشی ۱۹۰ تەنەوە تەنیا تۆزێک لە ئاسمانگەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چکۆلەترن.
جێی ئاماژەیە کە هەر ئاژەڵێک بە قەبارەی نەهەنگی شینەوە لەسەر وشکانی، لەژێر کێشی خۆیدا ورد دەبێت.

نەهەنگە شینەکان مامناوەندی دەتوانن ماوەی ۸۰ بۆ ۹۰ ساڵ بژین.
نەهەنگە شینەکان دەتوانن لە ڕۆژێکدا بە ڕادەی ٥.٤ تەن ″کریڵ″ بخۆن.
هەروەها مامناوەندی لە یەک کاتژمێردا ٥ مایل مەلە دەکەن.

نەهەنگی فین دووهەمین ئاژەڵی گەورەی تێکڕای مێژووی گۆی زەوییە.
ئەم چەشنە بە درێژیی ۲۶ مەتر و بە کێشی ۸۰ تەنەوە، پاش نەهەنگی شین دووهەمین ئاژەڵی گەورەی سەر زەوییە.
هەر وەکوو نەهەنگی شین دەتوانن ۸۰ بۆ ۹۰ ساڵ بژین بەڵام خێرایی مەلەکردنی نەهەنگی فین زیاترە لە نەهەنگی شین و دەتوانێت ۲۳ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا مەلە بکات.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

fin whale نەهەنگی فین
krill کریڵ
blue whale نەهەنگی شین
سەرچاوە:
https://oceana.org/marine-life/marine-mammals/fin-whale
ڤیدیۆ:
https://instagram.com/mark Girardeau

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button