کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی یەک

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دوو حەوتەی ڕابردوو

١. بەپێی توێژینەوە تاقیگەییەکان وا دەردەکەوێت، بیلبیلەی چاو لە بەرانبەر کۆرۆنا بەرگری دەکات.

٢. توێژینەوەی نوێ نیشانی داوە ″سایلۆسایبن″ کە ناسراوە بە ″کارگی سیحراوی″، بە ڕادەیەکی زۆر و بە خێرایی خەمۆکی کەم دەکاتەوە.

٣. زانایان تەنۆلکەگەلێکی زۆر چکۆلەی فیشەک-ئاسایان دروست کردووە کە دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان لە ناوەوە گەرم بکات و لە ناوی ببات.

٤. زانایان سەرکەوتووانە دەماری بینینی مشکی تاقیگە دروست دەکەنەوە کە لە داهاتوودا دەتوانێت نەخۆشییە توندەکانی چاو وەکوو ″گلۆکۆما″ چارەسەر بکات.

٥. ناسا لەگەڵ ئاسمانگەڕێک بە ناوی ″گەشتیاری ۲″ پەیوەندی دەگرێتەوە کە بۆ ماوەی نزیکەی ۴۳ ساڵ لە گەردووندا دەگەڕا.

٦. بەپێی دوایین زانیارییەکان، تووشبوونی زیاتر لە ۲۰۰ کەس بە کۆرۆنا پەیوەندیی بووە بە بۆگەنکانەوە بووە کە لە کێڵگەکانی فەروە لە وڵاتی دەنمارک بەخێو دەکرێن.

٧. بەڵگەی نوێ نیشانی داوە کە نیاندەرتاڵەکان و مرۆڤەکان زیاتر لە ۱۰۰ هەزار ساڵ لە شەڕدا بوون.

٨. توێژینەوەی نوێ نیشانی داوە لانیکەم ۳۰۰ ملیۆن هەسارە لە گەلەستێرەی ڕێگای شیریدا هەیە کە شیاون بۆ نیشتەجێبوون و هەندێکیان دەتوانن میوانداری ″ژیانی نامۆ″ بن.

٩. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی نێوان سەگ و مرۆڤ زیاتر لە ۱۱ هەزار ساڵ درێژەی هەیە و دەکرێت زۆر ئاڵۆزتر لە پەیوەندییەکی ئاسایی بێت.

١٠. زانایانی ناسا لە بەرگەهەوای تیتان مولکولێکیان دۆزیوەتەوە کە قەت لە بەرگەهەوایەکی دیکەدا نەدۆزراوەتەوە.

microevolution پەرەسەندنی بچووک
slow blinking چاوترووکاندنی هێواش
supernova سوپەرنۆڤا
room temperature پلەی تینی ژوور
tardigrade تاردیگرەید
UV تیشکی سەرووبنەوش
Blood type O ″جۆری خوێنیی ″ئۆ
Venus ڤینۆس
fluorescent فلۆرسەنت
artery خوێنبەر
wisdom teeth ددانی ژیری
Superconductivity پڕگەیێنەر

هێمن موحەمەدیانسروە ئەمین ساڵحیهێمن عەبدوڵڵاپوورسوهەیب شوکری١.https://bit.ly/3keMCoF

٢.https://bit.ly/36ff2tY

٣.https://bit.ly/3oOtilE

٤.https://bit.ly/38txiTf

٥.https://go.nasa.gov/3kaPjrF

٦.https://on.natgeo.com/35b3993

٧.https://bit.ly/2Ih1nu9

٨.https://bit.ly/3n54R20

٩.https://bit.ly/3kNRJ0r

١٠.https://go.nasa.gov/2HJJww1

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button