بابەتتەکنەلۆجیاڤیدیۆ

ڕۆبۆتێک بۆ پیتاندنی هێلکۆکە

ڕۆبۆتێک بۆ پیتاندنی ھێلکۆکە

نەزۆکی لە مرۆڤدا لەوانەیە زۆر ھۆکار و فاکتەری تایبەت بە خۆی ھەبێت، زۆربەی ئەو فاکتەرانەش لە مێیینەدان، بۆ نموونە خراپیی کوالێتی ھێلکۆکە، یان ھەوکردنی ناوپۆشی منداڵدان (تێکچوونی منداڵدان) یاخود زیادبوونی تەمەن، بەڵام لە ٪‏٢٠ ھۆکارەکان لەوانەیە کارەکتەری نێرینەی لەسەر بێت، وەک کەمیی ژمارەی تۆوەکان، دروستبوونی ناتەواویی توو، خاوی تۆو لە مەلەکردن لە ناوپۆشی ڕێرەوەکانی مێیینە لە کۆئەندامی زاوزێدا.
زانایان ئامێرێکی گرنگیان داهێناوە، کە پێی دەگوترێ spermbot کە ئامێرێکی بچووکی پێچ خواردووە، لە ڕێگەی موگناتیسەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت، ئەم ئامێرە سەرەتا پێچ دەخوات بە دەوری کلکی تۆوەکەوە، دواتریش پاڵ بە تۆوەکەوە دەنێت بەرەو ئامانجەکەی کە ھێلکۆکەیە، ئەم کردارەش لە نۆرینگەی پزیشکی و لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە نەوەک لەلایەن ھاوسەرەکان.

ئامادەکردن: هایزنبێرگ عەلی

سەرچاوە:
https://www.nationalgeographic.com/magazine/2016/10/explore-spermbot-infertility-treatment/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button