کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی یەک

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دە ڕۆژی ڕابردوو

[apress_tta_tabs alignment=”right” autoplay=”none” active_section=”50″ icon_size=”16″ style=”tab_style4″]

١. هەواڵە دڵخۆشکەرەکان سەبارەت بە پێکوتەی کۆرۆنا بەردەوامە. پاش هەواڵی پێکوتەی کۆمپانییەکانی ″بایۆ.ئێن.تێک″ و ″فایزەر″ ئەم جارە پێکوتەی ″کۆمپانیی مۆدێرنا″ دوای تاقیکردنەوە لەسەر ۳۰ هەزار کەس، لە سەتا ٩٤.٥ی کاریگەریی بووە.
٢. دەرمانێکی نوێی شەکرە بەرهەم هاتووە کە دەتوانێت سستیی دڵی نەخۆشە شەکرەییەکان و نەخۆشەکانی دیکە چارەسەر بکات.
٣. ئەندازیاران جۆرە خاکێکیان دروست کردووە کە دەتوانێت ئاوی نێو هەوا هەڵمژێت و بۆ گیا و ڕووەکەکانی بگوازێتەوە . ئەمەش دەتوانێت گۆڕانێک لە جووتیاریدا بهێنێتە ئاراوە.
٤. دیسان دۆزینەوەی گۆڕ لە میسر. شوێنەوارناسان لە وڵاتی میسر گۆڕێکی ٢٥٠٠ ساڵەیان دۆزیوەتەوە کە لانیکەم ١٠٠ تەرمی مۆمیاکراو و ٤٠ پەیکەری دارینی تێدایە.
٥. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، پێکهاتنی کۆمەڵەی خۆر، کەمتر لە ٢٠٠ هەزار ساڵی خایاندووە.
٦. وێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە هەندێک لە جاڵجاڵۆکە نێرەکان، پێش جووتبوون لەبەر ئەوەی لە لایەن مێیەکانەوە نەخوردرێن، هێرش دەکەنە سەر مێیەکان و دەیانبەسنتەوە (جێگەی ئاماژەیە خواردنی جاڵجاڵۆکەی نێر لە لایەن مێیەکانەوە نەریتێکی ترسناکە کە ئەگەری هەیە لە کاتی جووتبووندا ڕوو بدات).
٧. لە بەریتانیا بۆ کەرگەدەنێکی ڕەش جێژنی لەدایکبوون دەگرن. کەمتر لە هەزار سەر لەم چەشنە لەسەر زەوی دەژین و مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
٨. بۆ یەکەمین جار مرۆڤ لە ڕێگەی هایپێرلووپەوە، لە مەودایەکی ٥۰۰ مەتری لە ١٥ چرکەدا گەشتی کرد.
لەم تاقیکردنەوەدا خێرایی هایپێرلووپەکە گەیشتە ١٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا.
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر هایپێرلووپ دەتوانن سەردانی ژمارەی ٥ و ٦ی گۆڤاری هۆژین بکەن.
٩. کریستۆفەر نۆلان دەرهێنەری بریتانی کە فیلمی زانستی-خەیاڵی بەرهەم دێنێت، لە کتێبێکدا وڵامی ڕەخنەگران دەداتەوە و دەڵێت
دەنگەکان لە فیلمەکانی ئێمەدا بە خواستی خۆمان تێکەڵ کراون و ئەمەش شێوازێکی تایبەتە.
هۆگرانی زانست و سینەما، ئێوە دەتوان لە ژمارەی نوێی گۆڤاری هۆژیندا بەشێکی نوێ بە ناوی ″سینەمای زانست″ بخوێننەوە.
١٠. ناسا سێ کەشوانێکی ئەمریکی و یەکی ژاپۆنیی نارد بۆ ″وێستگەی بۆشایی(فەزایی) نێونەتەوەیی″ نارد. کەشوانەکان بۆ ماوەی ٦ مانگ لە وێستگەکە دەمێننەوە و ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.

mummies مۆمیاکراو
wooden statues پەیکەری دارین
solar system کۆمەڵەی خۆر
spider جاڵجاڵۆکە
heart failure سستیی دڵ
black rhino کەرگەدەنی ڕەش
hyperloop هایپێرلووپ

هێمن موحەمەدیان
[apress_heading sub_title=”وەرگێڕ” delimiter_line_height=”3″ delimiter_line_width=”80″ style=”heading_style1″ title_font_options=”tag:h6″ subtitle_font_options=”tag:div” heading_margin=”margin-top:2|margin-bottom:2″ subheading_margin=”margin-top:2|margin-bottom:10″]هێمن موحەمەدیان[/apress_heading]
سروە ئەمین ساڵحی
[apress_heading sub_title=”هەڵەگر” delimiter_line_height=”3″ delimiter_line_width=”80″ style=”heading_style1″ title_font_options=”tag:h6″ subtitle_font_options=”tag:div” heading_margin=”margin-top:2|margin-bottom:2″ subheading_margin=”margin-top:2|margin-bottom:10″]سروە ئەمین ساڵحی[/apress_heading]
هێمن عەبدوڵڵاپوور
[apress_heading sub_title=”بەرپرسی گشتی و بێژەر” delimiter_line_height=”3″ delimiter_line_width=”80″ style=”heading_style1″ title_font_options=”tag:h6″ subtitle_font_options=”tag:div” heading_margin=”margin-top:2|margin-bottom:2″ subheading_margin=”margin-top:2|margin-bottom:10″]هێمن عەبدوڵڵاپوور[/apress_heading]
سوهەیب شوکری
[apress_heading sub_title=”ڤیدیۆ و دەنگ” delimiter_line_height=”3″ delimiter_line_width=”80″ style=”heading_style1″ title_font_options=”tag:h6″ subtitle_font_options=”tag:div” heading_margin=”margin-top:2|margin-bottom:2″ subheading_margin=”margin-top:2|margin-bottom:10″]سوهەیب شوکری[/apress_heading]

١. http://www.bbc.com/news/amp/health-54902908

٢. https://www.eurekalert.org/pub_releases/2020-11/tmsh-ddc111320.php

٣. https://news.utexas.edu/2020/11/02/self-watering-soil-could-transform-farming/

٤. https://www.nbcnews.com/news/world/ancient-mummies-antiquities-unveiled-egypt-over-2-500-years-after-n1247836

٥. https://phys.org/news/2020-11-solar-years.html

٦. https://www.newsweek.com/male-spiders-females-se x-cannibalism-1547182

٧. http://www.deeside.com/joy-as-critically-endangered-black-rhino-born-at-chester-zoo/

٨. https://www.theverge.com/2020/11/8/21553014/virgin-hyperloop-first-human-test-speed-pod-tube

٩. https://www.cinemablend.com/news/2558717/christopher-nolan-addresses-one-big-complaint-about-movies-like-interstellar

١٠. https://instagram.com/nasa

[/apress_tta_tabs]

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button