کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی یەک

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی حەوتەی ڕابردوو

١. بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە لە پەیوەندیی خۆشەویستیدا، لێککەوتنی جەستەیی وەکوو دەستەملان و لەئامێزگرتن، تەندروستی باشتر دەکات و سترێس و دڵەڕاوکێ دادەبەزێنێت.

٢. زانایان بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە دەرمانی ئوکسیجنی هایپێرباریک (HBOT)، ڕەوتی پیری لە مرۆڤەکاندا پێچەوانە دەکەنەوە.

٣. مێرووناسان مێروولەیەکی ناسراو بە ″گەڵاقرتێنەر″یان دۆزیوەتەوە کە بە کەڵکوەرگرتن لە مادە کانزاییەکان، قەڵغانێک لەسەر لەشی خۆی دروست دەکات و لە کاتی شەڕدا بەکاری دەهێنێت.

٤. ئەستێرەناسان بۆ یەکەمین جار لە ڕێگەی تەلسکۆپی ڕادیۆییەوە گەورە-هەسارەیەک بە نێوی ئێڵگەست (Elgast) یان دۆزیوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە گەورە-هەسارەکان کە بە دوو ناوی ″کورتیلەی قاوەیی″ و ″ئەستێرەی دۆڕاو″یش ناسراون، بەگشتی لە ڕێگەی ″پێوانی ئاسمانیی تیشکی ژێرسوور″ دەدۆزرێنەوە.

٥. توێژینەوەکان نیشانی داوە کە شکانی ئێسک لە کەسانی گیاخۆردا بە ڕادەی ٤٣ لەسەد زیاترە لە کەسانی دیکە. هەروەها شکانی ئێسک لە بەساڵاچووان و بەتایبەت لە ژناندا باوترە.

٦. زانایان گەلەستێرەیەکی فوسیلییان دۆزیوەتەوە کە لە قووڵایی گەلەستێرەی ڕێگەی شیری نێژراوە. ئەستێرەناسان ناوی ″هێراکلیس″یان هەڵبژاردووە بۆ گەلەستێرەکە و دەڵێن لەوانەیە دە ملیار ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ گەلەستێرەی ڕێگەی شیری بەریەک کەوتوون.

٧. توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە سیستەمێکی چاکسازیی جینۆم کە لەسەر بنەمای کریسپردایە، خانە شێرپەنجەییەکان دەکەنە ئامانج و بە دەستکاریکردنی جینەتیکی لەناویان دەبەن.

٨. شوێنەوارناسان لە شاری کۆنی پۆمپەی، سەر بە وڵاتی ئیتالیا، پاشماوەی تەرمی دوو پیاویان دۆزیوەتەوە کە دوو هەزار ساڵ لەمەوپێش بەهۆی هەڵچوونی گڕکانەوە کوژراون و یەکێکیان کۆیلەی ئەوی تر بووە.

٩. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە هەسارەی زەوی بەبەراورد لەگەڵ خەمڵاندنی پێشوو، نزیکترە بە کونەڕەشێکی گەلەستێرەی ڕێگەی شیرییەوە.

کونەڕەشەکە بەپێی خەمڵاندنی پێشوو ٢٧٧٠٠ ساڵی ڕووناکی و بەپێی خەمڵاندنی نوێ ٢٥٨٠٠ ساڵی ڕووناکی لە ئێمەوە دوورە.

جێگەی ئاماژەیە ئەمە بەو واتا نییە کە ئێمە لە کونەڕەشەکە نزیک دەبینەوە.

١٠. ترەیلەری نوێی فیلمی زانستی خەیاڵیی chaos walking بڵاو بووەوە.

دەرهێنەری فیلمەکە داگ لێمان و ئەکتەرە سەرەکییەکانی ″تام هۆڵند″ و ″دەیزی ڕیدلی″ن.

ئەم فیلمە لە ٢٢ی ژانوویەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی نمایش دەکرێت.HBOT دەرمانی ئوکسیجنی هایپێرباریک

CRISPR-BASED کریسپر-بنەما

fossil galaxy گەلەستێرەی فوسیلی

super-planet گەورە-هەسارە

failed star ئەستێرەی دۆڕاو

brown dwarf کورتیلەی قاوەیی

physical touch لێککەوتنی جەستەیی

leaf-cutter گەڵاقرتێنەر

Tom Holland تام هۆڵند

Daisy Ridley دەیزی ڕیدلی

Trailer ترەیلەر

(ترەیلەر، بانگەشە و ڕێکلامێکە بۆ فیلمە سینەماییەکان پێش ئەوەی لە سینەمادا نمایش بکرێن)

هێمن موحەمەدیانسروە ئەمین ساڵحیهێمن عەبدوڵڵاپوورسوهەیب شوکری۱. https://www.psypost.org/2020/11/daily-physical-touch-from-a-romantic-partner-enhances-well-being-particularly-among-those-with-attachment-anxiety-58592

۲. https://www.sciencedaily.com/releases/2020/11/201120150728.htm

۳. https://phys.org/news/2020-11-leaf-cutter-ant-insect-biomineral-body.html

۴. https://www.space.com/super-planet-found-using-radio-telescopes

٥. www.medicalnewstoday.com/amp/articles/vegan-diets-may-be-linked-to-a-higher-risk-of-bone-fractures

٦. https://phys.org/news/2020-11-astronomers-fossil-galaxy-deep-milky.html

٧. https://aftau.org/news_item/revolutionary-crispr-based-genome-editing-system-treatment-destroys-cancer-cells/

۸. https://www.bbc.co.uk/news/world-europe-55029538

۹. https://www.sciencealert.com/earth-is-significantly-closer-to-our-galaxy-s-supermassive-black-hole-than-we-thought

۱۰. https://m.youtube.com/watch?v=nRf4ZgzHoVw

https://m.imdb.com/title/tt2076822/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button