بابەتژینگە

بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟

بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت

بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟ ??

سمۆرەکان یەکێک لەو ئاژەڵانەن کە زۆر لە ژیانی مۆدێرنی شاری و دەوروبەری شارمان دەبینرێن، هەروەها بەشێکی گرنگن لەو ئێکوسیستمەی کە تێیدا دەژین.

کەوایە بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟ لە پێنج هۆکاردا باسی دەکەین:

۱. جووینی زۆری خواردەمەنی کە زۆر شیرینیان دەکات یەک هۆی هەیە:

ددانەکانی پێشەوەی سمۆرە بەردەوام لە گەشەدایە، گەر شتێک نەجوون ددانەکانیان بەرەو کاکیلەی خوارەوە دەچن، بۆیە بۆ پێشگیری لەم کارە بەردەوام خەریکی جووینی هەر شتێک دەبن کە یارمەتیی سوانی ددانەکانیان بدات.

۲. سمۆرەکان باخەوانی سروشتن

سمۆرەکان لە ئێکۆسیستمی دارستاندا ڕۆڵێکی گرینگیان هەیە، گەورەترین هاوکارییان بۆ دارستان کاریگەرییان لە چاندن و ڕووانی ڕووەکدایە؛ بە جۆرێک کە خۆراکەکانیان لە ژینگەدا دەنێژن و هەندێک جاریش کە بە شوێنیاندا دەگەڕێن، لە بیریان دەچێت لە کوێی دارستاندا ناشتوویانە و بێ ئەوەی خۆیان بزانن بە شێوەیەکی کاریگەر تۆو دەچێنن 🙂
لە درێژەی کاتدا ئەم هەڵسوکەوتە کە پێی دەگوترێت حەشاردان، پێکهاتەی دارستان دەگۆڕێت.

۳. هەندێک هەڵسوکەوتی قۆشمەیان هەیە کە بینینیان مرۆڤ سەرخۆش و سەرقاڵ دەکات

بۆ نموونە تا ئێستا سمۆرەیەکتان دیوە لووتی خۆی بەسەر بەڕوویەکدا بهێنێت تاوەکوو دوایی ئاسانتر بیدۆزێتەوە؟

یان وەداوکەوتنی سمۆرەیەک بۆ سمۆرەیەکی دیکەتان بینیوە بۆ جوووتبوون؟!

بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت

٤. جۆرەکانی سمۆرە زۆرن و بە چەندین شێوە و ڕەنگ و قەبارە بوونیان هەیە

٥. سمۆرەکان پڕن لە نهێنی

هێشتا زۆر شت هەیە سەبارەت بە سمۆرەکان کە نەناسراون و ئەوە بۆ خۆی هۆکارێکە کە لە ناسین و سەرنجدانیان ماندوو نەبین، یەک لەو شتانەی کە خۆشە سەبارەت بە سمۆرەکان بیزانین ئەوەیە کە ئەوان بۆچی هەندێک جار بڕیار دەدەن تۆوێک بخۆن و هەندێک جار بڕیار دەدەن بینێژن؛ هەندێک فاکتەر وەک ڕادەی خواردنی تۆوەکە یان مەترسیداربوونی شوێنەکە لەم بڕیارەیاندا دەتوانێت کاریگەر ببێت.

jaw کاکیلە، شەویلکە

wear down سوان

caching حەشاردان

ئامادە کردن: هانا جاری

سەرچاوە:

https://news.ufl.edu/articles/2018/01/why-should-you-love-squirrels-here-are-six-reasons.html#:~:text=Squirrels%20have%20an%20important%20ecological,is%20in%20shaping%20plant%20composition.&text=When%20that%20happens%2C%20they%20are,the%20composition%20of%20a%20forest

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button