کورتەی هەواڵە زانستییەکانوەرزی یەک

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

١. سەرەتا هەواڵەکانی کۆرۆنا؛ ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕێگەی بەوە دا کە پێکوتەی فایزر-بایۆ.ئێن.تێک لەم وڵاتەدا بەکار بهێنرێت.

ملیۆنان دۆز لەم پێکوتەیە گەیشتووەتە ئەمریکا.

٢. لە وڵاتی سەنگاپوور منداڵێک بە دژەتەنی کۆرۆناوە لەدایک بوو.
دایکی منداڵەکە لە کاتی دووگیانبووندا تووشی کۆرۆنا ببوو.

٣. پسپۆڕانی ئیتالی و ئەمریکی دەڵێن کە کۆرۆنا جیا لە کێشەی هەناسەدان، تەمهۆشی و لەدەستدانی هەستی تامکردن، دەتوانێت لە پیاواندا کێشەی درێژخایەنی بێتوانایی سێکسی دروست بکات.

٤. زانایان بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە شێوازێکیان دۆزیوەتەوە کە بە کەڵکوەرگرتن لە هێزی میکانیکیی خانەکانی Tی لەشی خۆمان (مرۆڤ)، خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات.

٥. زانایان تەکنەلۆجییەکی نوێیان داهێناوە کە دەتوانێت لە ئاوی سوێری هەسارەی مارس، ئۆکسیجن و سووتەمەنی بەرهەم بهێنێت و ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ داگیرکردنی هەسارەی سوور.

٦. ژیریی دەستکرد وڵامی کێشەی زانستیی ۵۰ ساڵە دەداتەوە، بە جۆرێک کە دەتوانێت بۆ دۆزینەوەی دەرمانی نوێ و تێگەیشتن لە نەخۆشییەکان یارمەتیمان بدات.

٧. توێژینەوەکان سەلماندوویانە کەمیی ڕێژەی ڤیتامینی دی لەلایەن دایکەوە پێوەندیی ڕاستەوخۆی بە نەخۆشیی ئۆتیسمەوە هەیە و مەترسیی تووشبوون بەم نەخۆشییە لە کوڕاندا سێ هێندە دەکات.

٨. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە توانایی قاڵاوە لاوەکان لە بواری جەستەیی، کۆمەڵایەتی و ناسینەوە، لە ئاستی توانایی مەیموونە گەورەساڵەکاندایە.

٩. توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە هەنگەژاڵەکان بۆ پاراستنی خۆیان لە هەمبەر هێرشی دوژمنەکانیاندا لە پیسایی ئاژەڵەکانی دیکە وەک کەرەستەیەکی بەرگریکەر کەڵک وەردەگرن.

١٠. لە ئەستێرە کلکدارەکان فۆسفۆڕی خۆگر دۆزراوەتەوە،
ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە ئەم ئەستێرەگەلە هەموو توخمە کاڵەکانی ژیان لەخۆ دەگرن.

۱۱. لێکۆڵەرێکی کورد لە ناوچەی سووری ئامەد، گۆڕێکی هەزار ساڵەی دۆزیوەتەوە.
گۆڕەکە هی مەنسوور ناسرودەولەی پاشای مەروانییەکانە.
مەروانییەکان کورد بوون و لە ئامەدەوە تا ناوچەی بادینان و مووسڵ دەسەڵاتیان هەبووە.

١٢. بەشی هەشتەم کە دەشبێتە دوایین بەشی وەرزی دووهەمی زنجیرەی زانستی خەیاڵیی ″ماندالۆریان″، هەینیی داهاتوو بڵاو دەبێتەوە.

microevolution پەرەسەندنی بچووک
slow blinking چاوترووکاندنی هێواش
supernova سوپەرنۆڤا
room temperature پلەی تینی ژوور
tardigrade تاردیگرەید
UV تیشکی سەرووبنەوش
Blood type O ″جۆری خوێنیی ″ئۆ
Venus ڤینۆس
fluorescent فلۆرسەنت
artery خوێنبەر
wisdom teeth ددانی ژیری
Superconductivity پڕگەیێنەر

هێمن موحەمەدیانسروە ئەمین ساڵحیهێمن عەبدوڵڵاپوورداوود حسەینی١. https://www.fda.gov/news-events/press-announcements/fda-takes-key-action-fight-against-covid-19-issuing-emergency-use-authorization-first-covid-19

٢. https://www.sciencealert.com/a-baby-was-born-with-protective-antibodies-after-mom-had-covid-19-during-pregnancy

٣. https://m.dw.com/en/covid-19s-link-to-erectile-dysfunction/a-55862989

٤. https://www.bitscientist.com/articles/new-cancer-fighting-method-leverages-the-mechanical-force-of-t-cells-85

٥. https://www.independent.co.uk/news/science/scientists-extract-oxygen-fuel-mars-salty-water-b1765034.html

٦. https://www.vox.com/future-perfect/22045713/ai-artificial-intelligence-deepmind-protein-folding

٧. https://qbi.uq.edu.au/article/2020/11/vitamin-d-clue-more-autism-spectrum-disorder-boys

٨. https://www.sciencealert.com/young-ravens-could-have-smarts-that-rival-cognitive-skills-of-adult-great-apes

٩. https://www.sciencemag.org/news/2020/12/giant-hornets-attack-try-little-water-buffalo-poop

١٠. https://www.universetoday.com/149070/solid-phosphorus-has-been-found-in-comets-this-means-they-contain-all-the-raw-elements-for-life/

١١. https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1412202018

١٢. https://m.imdb.com/title/tt8111088/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button