بابەتژینگە

پیسبوونی ئاو

 

پیسبوونی ئاو چییە؟

کاتێک کە مادەی کیمیایی زیانبەخش لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەبێت پێی دەڵێن پیسبوونی ئاو. تەنانەت گەر ئاوەکە تێکەڵ بێت لەگەڵ کەفاوی شوشتنگەی چێشتخانەی ماڵەکەتان پێی دەوترێت پیساو یان ئاوی پیس. تۆ ناتوانیت ئەم ئاوە بخۆیتەوە و هەروەها بۆ ئاژەڵەکانیش زیانبەخشە.

هۆکارەکانی پیسبوونی ئاو

پیسبوونی ئاو دوو هۆکاری هەیە؛ یەکەم هۆکاری سروشتی، دووەم بە هۆی چالاکیی مرۆڤەوە کە زۆرترین هۆکاری پیسبوونی ئاویش چالاکییەکانی مرۆڤە.

چەند هۆکاری سروشتی کە دەتوانن ببنە هۆی پیسبوونی ئاو:
تەقینەوەی گڕکانی، زریان، قەوزەی ناو ئاو و پاشەڕۆی ئاژەڵ

هۆکارەکانی پیسبوونی ئاو بە هۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە زۆرە، لەو چالاکییانە دەتوانین بە کەڵکوەرگرتن لە مادە کیمیاییەکانی ناو کارخانەکان، دەرمانە کشتوکاڵییەکان، تێکەڵبوونی ئاوی زێراو لەگەڵ ئاوی خاوێن، ئاماژە بکەین؛ هەرچەند لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاو، یاساگەلێکیان بۆ پاڵاوتنی پیساوەکان هەیە پێش ئەوەی دوور بخرێنەوە.

پیسبوونی ئاو

کاریگەرییەکانی پیسبوونی ئاو:
بێ ئاو ژیان لەسەر زەوی ئەستەمە و هەموو زیندەوەرێک بۆ زیندوو مانەوە پێویستی بە ئاو هەیە. کاتێک کە ئاو پیس دەبێت و زیندەوەرەکان کەڵکی لێ وەردەگرن دەبێتە هۆی نەخۆشی و تەنانەت مردنیان. زیاتر لە یەک ملیار کەس لەسەر زەوی ئاوی خاوێنیان دەست ناکەوێت. ئاوی پیس زیان و خەسارێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنێت. کاتێک کە ئاو پیس دەبێت، ئۆکسیجنی نێو ئاویش کەم دەبێتەوە، کەمبوونی ئۆکسیجنی نێو ئاو دەبێتە هۆی مردنی ماسییەکان. یان هەندێک ماسی مادە کیمیاییەکانی نێو ئاو دەخۆن، کاتێک مرۆڤەکان و ئاژەڵانی دیکەش ئەم ماسییانە دەخۆن ئەوانیش تووشی نەخۆشی دەبن.

ئێمە چی دەتوانین بکەین؟

۱. ئاوی خاوێن بە هەڕەمەکی بە فیڕۆ نەدەین.
۲. هیچ مادەیەکی کیمیایی لە هیچ ڕووبار و گۆمێک فڕێ نەدەین.
۳. سەبارەت بە گرنگیی دەستکەوتنی ئاوی خاوێن و ڕێگەگەلی کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاو لەگەڵ کەسانی دەوروبەرمان قسە بکەین.

water pollution پیسبوونی ئاو

harmful chemicals مادەی کیمیایی زیانبەخش

contaminated water پیساو، ئاوی پیس

volcanic eruptions تەقینەوەی گڕکانی

storms زریان

animal wastes پاشەڕۆی ئاژەڵ

disposing of ڕژان و دوورخستنەوەی

ئامادەکردن: هانا جاری

سەرچاوە:

Water Pollution

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button