Close

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

 

١-زانایان لە توێژینەوەیەکدا دەریانخستووە کە کۆڤید-۱۹ بە چ شێوەیەک لە مشکێکی تاقیگە دەبێتە هۆی سستیی چەندین ئەندامی لەش. پسپۆڕێکی دڵ دەڵێت ئەم نموونە مشکە بۆ توێژینەوە سەبارەت بە کۆرۆنا لەسەر سیستەمێکی زیندوو، ئامرازێکی زۆر بەهێزە.

٢-لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر نەخۆشیی ئاڵزایمێر کراوە، دەرکەوتووە؛ دەکرێت هەر لە سەرەتاوە پێش ئەوەیکە شانەی مێشک بمرێت، ئەو نەخۆشییە لە ڕێگەی چەشنە پڕۆتینێک کە لە شلەی مێشک و مۆخی بڕبڕەدایە، پێناسە بکرێت.

٣-زانایان دەڵێن ئەو ئەگەرە هەیە کە لە داهاتوودا ڕۆبۆتەکان و ئەو کەرەستانەی کە بەرهەمی ژیریی دەستکردن، بە چەشنی مرۆڤەکان هەست بە خەمباری یان وەڕەزی بکەن و بۆ چارەسەرکردنیان کاری سامناک و ترسێنەر بکەن.

٤-لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، ساڵی ۲۰۱۴ لە باشووری لەندەن کچێکی تەمەن ۹ ساڵان بە هۆی پیسبوونی هەوا تووشی نەخۆشیی ئاسم بووە و وەکوو یەکەم کەس بەو هۆکارە گیانی لەدەست داوە، توێژینەوەکە هەروەها دەیدرکێنێت ئێستاکە پیسبوونی هەوا گەیشتووەتە ڕادەیەک کە ساڵی زیاتر لە ۳۶۰۰۰ کەس لە بەریتانیا بەو هۆکارە گیانیان لەدەست دەدەن.

٥-لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر کانگۆرۆکان کراوە، دەرکەوتووە؛ ئەوانیش بەو مەرجەی لە مرۆڤەکان نزیک بن دەتوانن وەک ئاژەڵگەلی دەستەمۆ لەگەڵیان لە پێوەندیدا بن و تەنانەت لەو کاتانەی تووشی کێشە دێن داوای یارمەتییان لێ بکەن.

٦-ئەستێرەناسان شاڕێیەکی گەورەیان لە گەردووندا دۆزیوەتەوە که ئاسمانگەڕەکان دەتوانن لەو شاڕێیەدا خێراتر لە جاران لەنێو کۆمەڵەی خۆردا گەشت بکەن.

٧-ئەستێرەناسان لە ڕووی وێنەی نەخشەگەلێکی تیشکی x کە ئاسمانگەڕێکی ئەورووپی بە ناوی ڕۆزیتا لە کاکێشانی ڕێگەی شیریی هەڵگرتووە، دەڵێن؛ دوو بڵقی زەبەلاح لەو کاکێشانەدا هەیە کە پاشماوەی تەقینەوەیەکن کە ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا ڕووی داوە.

٨-زانایان دەڵێن چینی داهاتووی ئەو ئامێرانەی کە شەپۆلی ڕاکێشان پێناسە دەکەن دەتوانن بگەنە ئەو ئاستەی کە شەپۆلە سەرەتاییەکانی بیگبەنگ واتا تەقینەوە مەزنەکەش ببینن.

٩-شوێنەوارناسان فۆسیلی چەشنێکی سەرنجڕاکێشی دایناسۆرەکانیان دۆزیوەتەوە کە یاڵێکی کوڵکن و پێکهاتەیەکی قردێلە-ئاسای لەسەر شانیدا بووە.
ئەم دایناسۆڕە کە ناوی ″ئووبیراجارا جوباتوس″ه لەوانەیە بۆ ترساندنی ڕەقیبەکانی یان وەک تاووس بۆ ڕاکێشانی سەرنجی مێیەکان لەم پێکهاتەیە کەڵکی وەرگرتبێت، هەر بەم هۆکارش پسپۆڕان پێیان وایە فۆسیلەکە هی دایناسۆرێکی نێرە.

١٠-ئەمڕۆ بەشی چوارەم لە وەرزی پێنجەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی the expanse بڵاو کرایەوە.
ئەم زنجیرە تا ئێستا لە ماڵپەری imdb، لە دەیا ٨.٥ خاڵی وەرگرتووە.

وشەکان:
cerebrospinal fluid
شلەی مێشک و مۆخی بڕبڕە
AI (Artificial intelligence) ژیریی دەستکرد
air pollutionپیسیی هەوا ا
highway شاڕێگە، شاڕێ
bubble بڵق
Gravitational Wave شەپۆلی ڕاکێشان
Big Bang تەقینەوەی مەزن
ribbon-like قردیله-ئاسا
سەرچاوەکان:

www.sciencealert.com/experimental-breakthrough-shows-how-sars-cov-2-causes-multiple-organ-failure-in-mice/amp

Protein in cerebrospinal fluid signals Alzheimer’s stage

What Happens if an AI Gets Bored? https://www.scientificamerican.com/article/what-happens-if-an-ai-gets-bored/

Landmark ruling says air pollution contributed to death of 9-year-old https://www.newscientist.com/article/2263165-landmark-ruling-says-air-pollution-contributed-to-death-of-9-year-old/?utm_campaign=RSS%7CNSNS&utm_source=NSNS&utm_medium=RSS&utm_content=news

Kangaroos can learn to ask for help from humans just like dogs do https://www.newscientist.com/article/2263145-kangaroos-can-learn-to-ask-for-help-from-humans-just-like-dogs-do/?utm_campaign=RSS%7CNSNS&utm_source=NSNS&utm_medium=RSS&utm_content=news

https://www.sciencealert.com/solar-system-arches-of-chaos-create-cosmic-fast-travel-superhighways/amp

A second set of even larger bubbles has been found blasting out of the Milky Way’s center

Next Generation Gravitational Wave Detectors Should be Able to see the Primordial Waves From the Big Bang

https://www.theguardian.com/science/2020/dec/15/dinosaur-hair-feathers-man-ribbon-cretaceous?CMP=fb_gu&utm_medium=Social&utm_source=Facebook#Echobox=1608102416

https://m.imdb.com/title/tt3230854/

بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *