بابەتژینگە

ڕێویی سووری کوردستان، چقڵی چاوی فاشیستان

? ڕێویی سووری کوردستان، چقڵی چاوی فاشیستان

⁉️ ئایا دەزانن تورکیا لە ساڵی ۲۰۰٥دا ناوی زانستیی سێ ئاژەڵی سڕیوەتەوە؟!
ڕێکخراوەی ژینگەی تورکیا ناوی زانستیی ڕێویی سوور، پەزەکێفی و ئاسکی گۆڕیوە.
تورکیا بە هۆی کێشە لەگەڵ کوردستان و ئەرمەنستان ناوی ئەم ئاژەڵانەی گۆڕیوە.
بۆ نموونە ڕێویی سووری کوردستان واتە Vulpes Vulpes Kurdistanica، ناوی کوردستانی لێ سڕاوەتەوە و گۆڕیویانە بۆ Vulpes Vulpes.

⭕️ ناوی نوێی ئاژەڵەکانی دیکە:

? پەزەکێفیی Ovis Armeniana، کراوەتە Ovis Orientalis Anatolicus.

? ئاسکی کێوی کە بە ناوی Capreolus Capreolus Armenus ناسراوە، گۆڕدراوە بۆ Capreolus Cuprelus Capreolus.

✅ جێگەی سەرنجە ئەم کردەوەیە لە کتێبێکی دەیڤید مەکدۆناڵددا وەکوو ″هۆلۆکاستێک دژ بە زانست″ لە قەڵەم دراوە.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

وشەکان:
Red fox ڕێویی سوور
Wild sheep پەزەکێفی
Roe deer ئاسکی کێوی

سەرچاوەکان:
۱. http://news.bbc.co.uk/2/hi/europe/4328285.stm
۲. https://bit.ly/3pKEXSt
۳. https://bit.ly/3pFCIzQ

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button