هەواڵەکانی هۆژین‌هەواڵی ڕێکخراوە

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین 

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستمەندان، نووسەران، و خوێندکارانی کوردستان دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان بەپێی چوارچێوەی دیاریکراو و لە کاتی دیاریکراودا بنێرن بۆ ئێمە بە مەبەستی بڵاوبوونەوە لە ژمارە ١٢ی گۆڤاردا. ژمارەی ١٢یەم لە کۆتایی هاوینی داھاتوودا چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

‼️جێی ئاماژەیە کە ژمارەی ۱۲یەمی گۆڤاری هۆژین بە تەوەری تایبەتی “زمانی دایکی” و بە بەشداریی پرۆفیسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی و پرۆفیسۆر ئەمیر کەلان، بڵاو دەبێتەوە. بەم بۆنەیەوە گۆڤاری هۆژین بەتایبەت داوا لە زانایان و توێژەرانی بواری زمانی دایکی دەکات کە لە ڕوانگەی نۆرۆنناسی، زمانناسی، پەروەردە، کۆمەڵناسی و… هتد، بابەتە سەرنجڕاکێشەکانی خۆیان بنێرن بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارە ۱۲ی گۆڤاردا.

گۆڤاری زانستیی ھۆژین یەکەم گۆڤاری زانستی-گشتیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ئێستادا وەک تەنیا گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردی، بەوپەڕی شانازییەوە، بە ژمارەی پێوانەی نێودەوڵەتیی ISSN-2645-5080 دەستنیشان کراوە.

بەردەنگی گۆڤاری زانستیی ھۆژین تێکڕای کۆمەڵگەی کوردستانە. ھۆژین ھەوڵ دەدات بنەماکانی ڕۆژنامەگەریی زانستی لەبەرچاو بگرێت و بە زمانێکی سادە زانست بۆ کۆمەڵگە بگوازێتەوە. بابەتە نێردراوەکان بۆ گۆڤاری زانستیی هۆژین لەلایەن پسپۆڕان و توێژەرانەوە پێداچوونەوەیان بەسەردا دەکرێت.

بۆ زانیاریی زیاتری نووسەر، تکایە سەردانی ماڵپەری خوارەوە بکەن: Hojan.org/4authors

بۆ دیتنی چوارچێوەی دیاریکراوی وتارەکان لە هۆژیندا، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: http://tiny.cc/Hojin_Template

? بەستەری ماڵپەڕی ناردنی وتار:
https://hojan.org/article-submission/

? دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
١٥ی خاکەلێوەی ۲۷۲١
١٥ی فەروەردینی ۱٤٠٠
April 4th , 2021

ئیمەیلی گۆڤار: Govar.hojan@gmail.com

لەگەڵ ڕێز و سپاس،
ئەهوەند جەلالی،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی ھۆژین،
بە نوێنەرایەتیی دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین

ماڵپەڕ: hojan.org
فەیسبوک: fb.com/ZanistHojan
ئینستاگرام: @ZanistHojan
کاناڵی تێلێگرام: https://t.me/ZanistHojan
تویتەر: http://Twitter.com/ZanistHojan
گووگڵبوکس: http://tiny.cc/Hojin_Magazine

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button