بابەتتەندروستی

باکووری کوردستان لەژێر هەڵاواردنێکی مەترسیداردایە

 

بەپێی هەواڵەکان تا ئێستا زیاتر لە ۱۲۸ ملیۆن کەس لە ۷۳ وڵاتدا پێکوتەی کۆرۆنایان بەکار هێناوە. بەپێی توێژینەوەکان ڕێژەی ڤاکسیناسیۆن لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٤ ملیۆن دەوز لە ڕۆژدایە. تا ئێستا ئەمریکا، چین و ئیسراییل لە پلەی یەکەم تا سێهەمی ئەو وڵاتانەدان کە زیاترین ڕێژەی بەکارهێنانی پێکوتەیان هەبووە.
لە ئەمریکادا بەم خێراییەی ئێستاوە کە دەچێتە پێش، نزیکەی ۱۰ مانگی دیکە ٧٥ لەسەدی خەڵک پێکوتە بەکار دێنن.
وڵاتی تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی ژانوویەوە پێکوتەلێدانی دەست پێ کردووە و بەپێی نەخشەیەک کە مامۆستای زانکۆی ″بۆزیچێ″ بڵاوی کردووەتەوە ڕێژەی پێکوتەلێدان لە باکووری کوردستاندا لەچاو شارەکانی تورکیا کەمترە و هەڵاواردنێکی ئاشکرای پێوە دیارە.
بۆ نموونە لە شاری ″وان″ کە ۱۱۳٦۷٥۷ کەس دانیشتووی هەیە ۱۷ هەزار کەس پێکوتەیان بەکار هێناوە و ئەمە لە کاتێکدایە لە شاری ″ئایدین″ کە بە بەراوەرد لەگەڵ وان بە یەک ئەندازە حەشیمەتیان هەیە، ٤٦ هەزار کەس پێکوتەی لێ دراوە.
هەروەها بەکارهێنانی پێکوتە لە سێ شاری دیکەی تورکیا بەم شێوەیە بووە:
۱. بالیکەسر: (۱۲۲٨٦۲۰) دانیشتوو، (٥٧٤١٦) کوتراو
۲. ئەسکیشەهر: (٨٨٧٤٧٥) دانیشتوو، (٤٢٣٦١) کوتراو
۳. ترابزۆن: (٨٠٨٩٧٤) دانیشتوو، (۳٤۹۰۷) کوتراو

جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکوتەی کۆرۆنا بەکار نەهێنراوە و بەپێی ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری ئێران، بەکارهێنانی ڤاکسینی ڕووسی لە سێشەمەی داهاتووەوە دەست پێ دەکات.
ئەم پێکوتەیە کە بەپێی توێژینەوەی ″جۆرناڵی زانستیی لەنسێت″ نزیکەی ۹۱ لەسەد کاریگەریی هەبووە، تا ئێستا لەلایەن ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانییەوە ڕێگەی پێ نەدراوە کە بەکار بهێنرێت.

وشەکان: هەڵاواردن (Discrimination).

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

سەرچاوەکان:
۱. https://bloom.bg/2YPFuXR
۲. https://bit.ly/36PGek6
۳. https://twitter.com/zekib/status/1357672386942894081/photo/1

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button