بابەتژینگە

بۆچی باڵندەکان لە ئاسماندا بە شێوەی پیتی ″V″ دەفڕن؟

لەبەر ئەوەی بە شێوەی پیتی ″H″ ئەستەمە! گاڵتە دەکەم! زانایان دەڵێن دوو هۆکاری هەیە:

یەکەم ئەوەی کە ئەم شێوەیە وزەیان بۆ پاشەکەوت دەکات. هەر باڵندەیەک تۆزێک سەرتر لە باڵندەیەکی دیکە و لەپشت یەکترەوە دەفڕن بە جۆرێک کە لە پشتەوە ″بەرهەڵەستی هەوا″ کەم دەبێتەوە و ئەوانەی کە لە پشتەوەن، باڵیان کەمتر لێ دەدەن؛ هەر بۆیە باڵندەکان بە نۆرە لە پێشەوەن و کاتێک ماندوو دەبن دەڕۆنە دواوە و باڵندەیەکی دیکە دێتە پێشەوە. بەم جۆرە پێش ئەوەی بۆ پشوودان بنیشنەوە، ماوەیەکی درێژخایەن دەفڕن.

بەپێی توێژینەوەیەک کە ساڵی ۲۰۰۱ لە گۆڤاری “نەیچر”دا بڵاو بووەتەوە، دەرکەوت کەڵکگەلێک (pelican) کە بەتەنیا دەفڕن لەچاو ئەوانەی کە بە شێوەی پیتی ″V″ دەفڕن زیاتر باڵ لێ دەدەن، هەروەها لێدانی دڵیشیان زیاد دەکات، کە وا بوو وزەی زیاتر بەکار دەهێنن.

دووهەمین قازانجی ئەم شێوە فڕینە ئەمەیە کە دۆزینەوەی باڵندەکانی گرووپ ئاسانترە و لەوانەیە لە هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێو گرووپدا یارمەتیدەر بێت. هەر بەم بۆنەوە فڕۆکەوانانی فڕۆکە شەڕکەرەکانیش وەکوو باڵندەکان زیاتر لەم شێوە فڕینە کەڵک وەردەگرن.

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

سەرچاوە:
https://www.sciencemag.org/news/2014/01/why-birds-fly-v-formation

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button