بابەتتەندروستی

ئایا ئۆرتۆدۆنسی دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی ددانەکان و خۆشترکردنی ژیان؟ نا.

ئۆرتۆدۆنتیکس لە دوو وشەی ئینگلیزی ortho بە واتای ڕێککردن و وشەی یۆنانی dontics بە واتای ددان پێک هاتووە کە لە ددانپزشکیدا بە زانست و پسپۆڕیی ڕێککردنی ددانەکان ناو دەبرێت.

هەروەک هەموو کارێکی دیکەی پزیشکی، هەندێک دەرهاویشتەی خراپی (adverse effect) هەیە، وەک: ئێشی زۆر، هەڵمژینی (resorption) ڕیشەی ددانەکان، هەوکردنی (inflammation) پووک، ڕزینی ددانەکان و شێواندنی جومگەی شەویلکە (temporomandibular joit disorder) .
هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە نیشانی بدات ئۆرتۆدۆنسی لەسەر تەندروستیی ددانەکان و بەگشتی خۆشترکردنی ژیان کاریگەریی باشی دەبێت.
بەپێچەوانەوە، بەڵگە هەیە نیشانی دەدات کە ئۆرتۆدۆنسی نابێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی ددانەکان و باشترکردنی کوالێتیی ژیان .

دوو ساڵ لەمەوپێش توێژینەوەیەک بەناوی RAINDROP لە زانکۆی نیوکاسێلی بەریتانیا ئەنجام درا و تێیدا پێشنیار درا بە دەوڵەتی ئەوێ کە ئەو پارەیەی لە ئۆرتۆدۆنسیدا بەفیڕۆ دەچێت، وا باشترە بدرێت بە شتی پێویستتر وەک باشترکردنی تەندروستیی ددانی هەژارەکان. هەر ئەو کاتە توێژینەوەیەک لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە نیشانی دا که هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە که ئۆرتۆدۆنسی بەکەڵک بێت و بۆیە لە ئێستە بەدواوە پارە نادات بۆ ئۆرتۆدۆنسیی ددانی ئەڵمانییەکان.

لەمێژە گومان کراوە لەسەر کاریگەریی ئۆرتۆدۆنسی؛ یەکەم جار ساڵی ١٩٨٠ی زایینی لەم بارەوە لە وتارێکی زانستیدا باس کرا و گومان گەیشتە ئەو ئاستە کە ستێفان برچ، مامۆستای زانکۆی شێفڵد و پسپۆڕی ئابووریناسیی تەندروستی لە وتارێکدا گوتی: ئۆرتۆدۆنسی پێویستییەکی درۆیە کە ددانپزیشکەکان سازیان کردووە لەبەر ئەوەی داهاتیان کەم نەبێتەوە.

ئامادەکردن: ئەحمەد سۆفی مەحموودی

سەرچاوە:
1. Talic NF. Adverse effects of orthodontic treatment: a clinical perspective. The Saudi Dental Journal. 2011 Apr 1;23(2):55-9.

2. Doğramacı EJ, Brennan DS. The influence of orthodontic treatment on dental caries: an Australian cohort study. Community Dentistry and Oral Epidemiology. 2019 Jun;47(3):210-6.

3. Arrow P, Brennan D, Spencer AJ. Quality of life and psychosocial outcomes after fixed orthodontic treatment: a 17‐year observational cohort study. Community Dentistry and Oral Epidemiology. 2011 Dec;39(6):505-14.

4. Kenealy PM, Kingdon A, Richmond S, Shaw WC. The Cardiff dental study: a 20‐year critical evaluation of the psychological health gain from orthodontic treatment. British Journal of Health Psychology. 2007 Feb;12(1):17-49.

5. Shaw WC, Richmond S, Kenealy PM, Kingdon A, Worthington H. A 20-year cohort study of health gain from orthodontic treatment: psychological outcome. American Journal of Orthodontics and Dentofacial Orthopedics. 2007 Aug 1;132(2):146-57.

6. RAINDROP project website: https://research.ncl.ac.uk/raindrop

7. Luyken J. (2019, 6 January). ‘No proof’ dental braces work, German government report finds. Retrieved from: https://www.telegraph.co.uk/news/2019/01/06/no-proof-dental-braces-work-german-government-report-finds

8. Shaw WC, Addy M, Ray C. Dental and social effects of malocclusion and effectiveness of orthodontic treatment: a review. Community Dentistry and Oral Epidemiology. 1980 Feb;8(1):36-45.

9. Birch S. The identification of supplier-inducement in a fixed price system of health care provision: the case of dentistry in the United Kingdom. Journal of Health Economics. 1988 Jun 1;7(2):129-50.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button