بابەتتەندروستی

پێکوتەی کۆڤید ١٩ بۆ منداڵان

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆڤید ١٩ لەسەر منداڵان، کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند کە پێکوتەکە ١٠٠ لەسەد کاریگەر بووە و منداڵەکان بەباشی بەرگەیان گرتووە. تاقیکردنەوەکە لەسەر ٢٢٦٠ منداڵی ١٢ بۆ ١٥ ساڵان لە ئەمریکا کراوە کە نیوەیان پێکوتەی ڕاستەقینەیان لێ دراوە، نیوەکەی تر پلاسیبۆیان دراوەتێ. لە گرووپی وەرگری پلاسیبۆدا هەژدە کەس تووشی کۆڤید ١٩ بوون، لە کاتێکدا لەو گرووپەی پێکوتەی کۆڤیدیان لێ درابوو کەس تووش نەبوو. کاریگەرییە لاوەکییەکانی پێکوتەکە هاوشیوەی ئەو کاریگەرییانە بووە کە بۆ تەمەنی ١٦ بۆ ٢٥ ساڵان بینراوە. چەندین پێکوتەی تریش لە قۆناغی تاقیکردنەوەدان لەسەر منداڵان، بەڵام ئەوەی کە پێکوتەیەکی تایبەت پێشنیار بکرێت بۆ ئەوەی لە منداڵان بدرێت، پەیوەندی بە هەڵسوکەوتی ڤایرۆسەکەوە هەیە لە داهاتوودا.

پلاسیبۆ placebo

ئامادەکردن: ئاران ئەمینی
پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە:

https://www.newscientist.com/article/2273496-everything-you-need-to-know-about-covid-19-vaccines-for-children/?utm_source=nsday&utm_medium=email&utm_campaign=NSDAY_010421

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button