بابەتگەردوونناسی

ڕەنگەکانی مانگ

 

لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەویدا، مانگی تاریک کە بە هۆی پەرچدانەوەی تیشکی خۆرەوە دەدرەوشێتەوە، بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی نزیک بە قاوەیی دەردەکەوێت. بەڵام کاتێک لەسەر زەوی و لە ناوەوەی بەرگەهەوای زەویدا سەیری مانگ بکەین، لەوانەیە بە چەندین ڕەنگی جیاوازەوە بدرەوشێتەوە.

ئەستێرەناسێک لە درێژەی ۱۰ ساڵدا لە شوێنە جیاوازەکانی وڵاتی ئیتالیا، کۆمەڵێک وێنەی لە ڕەنگە ڕواڵەتییەکانی ″مانگی تەواو″ گرتووە.

ڕەنگەکانی مانگ
Image Credit & Copyright: Marcella Giulia Pace

مانگی سوور یان زەرد مانگێک نیشان دەدات کە نزیک بە ئاسۆیە. لەوێ بڕێکی تیشکی شین لە بەرگەهەوای زەویدا پەرشوبڵاو دەبێتەوە کە هەندێک جار پڕ دەبێت لە تەنۆلکەی ورد.

مانگی شین ڕووداوێکی دەگمەنترە و کاتێک بەم شێوەیە دەردەکەوێت کە بەرگەهەوای زەوی تەنۆلکەگەلێکی گەورەی لەخۆ گرتووە.

هۆکاری دەرکەوتنی مانگی مۆر (وەنەوش) نادیارە. ڕەنگە تێکەڵێک لە چەندین دیاردەی جیاواز بێت. دوایین وێنە، مانگگیرانی تەواو لە مانگی ژووییە (تەموز)ی ۲۰۱۸ی زایینی نیشان دەدات. شوێنێک کە گۆی مانگ لەژێر سێبەری زەویدا، بە هۆی شکانەوەی تیشک لە هەوای دەوروبەری زەویدا بە ڕەنگی سووری کاڵ دەرکەوتووە.
apparent color (ڕەنگی ڕواڵەتی)
full moon (مانگی پڕ، مانگی تەواو، مانگی چواردە)

وەرگێڕ: هێمن موحەمەدیان
پێداچوونەوەی زمانی: کەریم بایرامی

سەرچاوە:
(Image Credit & Copyright: Marcella Giulia Pace)
https://apod.nasa.gov/apod/ap201111.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button