بابەتتەندروستی

یەکێک له دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان، چۆن بوو به پێشەنگی پێکوتەی کۆڤید-۱۹؟

بوتان، وڵاتێکی بچووکی دواکەوتووی گەمارۆدراوه به چین و هیند، به ئابوورییەکی لاواز و به کەمترین سەرچاوه و سامانه سروشتیەکانەوە…

به هەبوونی ٧٦٠هەزار کەس حەشیمەتەوە، تا ئێستا زیاتر له ٩٠%ی گەورەکانی ئەم وڵاته، پێکوتەی کۆڤیدیان وەرگرتووه.

یەکێک له دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان، چۆن بوو به پێشەنگی پێکوتەی کۆڤید؟بەم چەشنه، به پێشکەوتن له ئەمریکا، بەحرەین و ئیسرائیل، بوون به پێشڕەوی وڵاتانی جیهان بۆ زۆرترین ڕێژەی پێکوتەی کۆرۆنا.

تەنیا له ماوەی ١٦ رۆژدا، ٩٣%ی گەورەکانی بوتان، واتا ٦٣%ی سەرجەم دانیشتووانی ئەم وڵاته، پێکوتەی کۆڤیدیان لێ درا.

بوتان وڵاتێکی بەرز و کوێستانییه و حکومەت له زۆر شوێن به هەلیکۆپتەر ڤاکسینی گەیاندووەتە شار و گوندەکان.

یەکێک له دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان، چۆن بوو به پێشەنگی پێکوتەی کۆڤید؟خەڵک، خۆبەخشانه به هاوکاری ڕێکخراوەکانی خیرخوازیی نێونەتەوەیی، به هەر چەشنێک بوو خۆیان گەیانده دوورترین ناوچەکانی وڵات.

به هەبوونی ئەزموونێکی باش لە ساڵەکانی ١٩٩٠ و به کەڵک وەرگرتن له ڤاکسینەکانی پێشکەشی لەلایان هیندەوە، بوتان توانی ببێته سەرمەشقی دنیا.

هاوکاریی بێ وێنەی خەڵک و دەسەڵات و متمانە به حکومەت، تەندروستی و هێمنایەتیی بۆ گشت خەڵکی بوتان به دیاری هێنا.

یەکێک له دواکەوتووترین وڵاتانی جیهان، چۆن بوو به پێشەنگی پێکوتەی کۆڤید؟https://www.abc.net.au/news/2021-04-17/bhutan-had-one-of-the-worlds-most-successful-coronvaccine-drives/100069540

ئامادەکردن: کەریم بایرامی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button