Close

ژێرچەشنێکی چوکار لەلایەن ژەنەراڵ و باڵندەناسێکی بەریتانییەوە ناوی زانستیی ″کوردستانیکا″ی لێ نراوە.

کەو یان چوکار جۆرە باڵندەیەکە کە لە ڕیزی چەشنەکانی ″Alectoris″ جێ دەگرێت و خۆی بەسەر چەندین ژێرچەشندا دابەش دەبێت. وشەی چوکار (chukar) لە وشەی سانسکریتی ″cakoraḥ″وە وەرگیراوە کە ئاماژەیە بۆ ئەفسانەی ″perdix″ی یۆنانی، باڵندەیەک کە دەوترێت تیشکی مانگ دەخوات و کاتێک سەیری خۆراکی ژەهراوی دەکات چاوەکانی سوور دەبێت. (″partridge″ لە ″perdix″ی یۆنانییەوە وەرگیراوە کە لەوانەیە پێوەندیی بە ″perdesthai″ەوە هەیە و بە واتای شکاندنی ″با″یە).

ژێرچەشنەکانی چوکار بریتین لە:
– Chukar (J. E. Gray, 1830)
– Cypriotes (Hartert, 1917)
– Dzungarica (Sushkin, 1927)
– Falki (Hartert, 1917)
– Kleinl (Hartert, 1925)
– Koroviakovi (Zarudny, 1914)
– Kurdestanica (Meinertzhagen, 1923)
– Pallescens (Hume, 1873)
– Pallida (Hume, 1873)
– Potanini (Sushkin 1927)
– Pubescens (Swinhoe, 1871)
– Sinalca (Bonaparte, 1858)
– Subpallida (Zarudny, 1914)
– Werae (Zarudny & Loudon, 1904).

ژێرچەشنێکی چوکار ساڵی ۱۹۲۳ی زایینی لەلایەن ″ڕیچارد ماینەرتزهاگەن″ ژەنەراڵ و باڵندەناسی بەریتانییەوە ناوی زانستیی ″کوردستانیکا″ی لێ نراوە.

Meinertzhagen، ژەنەراڵ، ماینەرتزهاگەن، باڵندەناسی بەریتانی

هەندێک زانیاری سەبارەت بە چوکار:

– باڵندەیەکی خاڵ و میلداری خۆڵەمێشی و بۆرە کە قاچ و دەنووکی سوورە
– لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چین، ئەورووپا و ئەمریکای باکوور دەژین.

ژێرچەشنێکی کەوی چوکار لەلایەن ژەنەراڵ و باڵندەناسێکی بەریتانییەوە ناوی زانستیی ″کوردستانیکا″ی لێ نراوە.
– تاکهاوسەرن.
– کەوی نێر یان ″بەق″ تۆزیک قورسترە لە کەوی مێ (ماری، چیل).
– بەق (٥١٠-٨٠٠) گرام و چیلەکەو (٤٥٠-٦٨٠) گرامە.

-زاوزێی چوکارەکان زیاتر لە کۆتایی مانگی خاکەلێوەوە دەست پێ دەکات و کەوی مێینە یان ماری نزیکەی ٢٤ ڕۆژ کڕ دەکەوێت.

کڕکەوتنی کەو
-بە بەچکەی کەو دەڵێن ″باڕەکەو″ یان ″گەوار″ کە پاش ۱۲ حەوتە گەورە دەبێت.

-″ماری″ بە شێوەی مامناوەندی هەر جار ۷-۲۱ هێلکە دەکات.


– بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ″ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی پاراستنی سروشت″ (IUCN)، ژمارەی حەشیمەتی چوکارەکانی جیهان سەقامگیرە و نەگەیشتووەتە پلەیەکی مەترسیدار (″زیاتر لە ۳۰ لەسەد″ کەمبوونەوە لە درێژەی دە ساڵ یان سێ بەرەدا)، بۆیە لە بەشی ″کەمترین مەترسی″ی لەناوچووندا جێی گرتووە.

نووسین: هێمن موحەمەدیان
سەرچاوەکان:
[1], https://www.itis.gov/servlet/SingleRpt/SingleRpt?search_topic=TSN&search_value=677770#null
[2], http://datazone.birdlife.org/species/factsheet/chukar-alectoris-chukar
[3], https://www.merriam-webster.com/dictionary/chukar
[4], https://www.etymonline.com/word/partridge#etymonline_v_7265
[5], https://animaldiversity.org/accounts/Alectoris_chukar/
[6], https://www.ahdictionary.com/word/search.html?q=Chukar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *