بابەتزانستە بنەماییەکان

کەڕوویەکی مشەخۆر بە نێوی ″تویتەر″

توێژەران کەڕوویەکی مشەخۆریان دۆزیوەتەوە کە لە ئەندامی زاوزێی هەزارپاکان مادەی خۆراکی هەڵدەمژێت.

ئانا سۆفیا هاونووسەری توێژینەوەکە دەڵێت: هاوکارێکی خۆم کە خەڵکی ئەمریکای باکوورە وێنەی هەزارپایەکی لە تویتەر بڵاو کردەوە، هەر ئەو کاتە بوو کە وێنەکەم بینی و دوو خاڵی سپی لەسەر ″زیڤزیڤە″کە سەرنجی ڕاکێشام، لەبەر ئەوە ناوی ″Troglomyces twitteri″مان بۆ کەڕووەکە هەڵبژارد.

ئەمە یەکەمین جارە کە جۆرێک زیندەوەر لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەدۆزرێتەوە.

millepede (هەزارپا، هەزارپێ، شەمار، زیڤزیڤە)
نووسین: هێمن موحەمەدیان

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/parasitic-millipede-fungus-named-for-twitter.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button