بابەتتەندروستی

ئەمڕۆ ٢٨ی نیسان، ڕۆژی جیهانیی تەندروستی لە شوێنی کاره

 

ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی (WHO) دەڵێت ژمارەی کارەساتەکانی پێوەندیدار به شوێنی کارەوە، هێشتا هەر بەرەو زیادبوون دەچێت.

بەپێی بەراوردی ڕێکخراوەی جیهانیی کرێکار (ILO)، لەپێناو گەشەی ئابووریی خێرا له وڵاتانی جیهان، هەر ساڵ نزیکەی ٢ میلیۆن کەس بە هۆی کارەسات و نەخۆشییەکانی پێوەندیدار به شوێنی کارەوە گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.

گەرچی له وڵاتانی پێشکەوتوودا ئەو ڕێژەیە بە هۆی فێرکاری و ئاگادارکردنەوەوە هەر دێت و کەمتر دەبێت، بەڵام لە وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکای لاتیندا، کەمتەرخەمی و نەبوونی فێرکاریی شیاو، قوربانیگرتن له شوێنی کار زیاتر دەکات. بۆ نموونه له وڵاتی چین، ڕێژەی قوربانیانی کارەساتەکانی شوێنی کار له ساڵی ۱۹۹۸دا ۷۳ هەزار کەس بووە کە تاکوو ساڵی ۲۰۰۱ گەیشتووەتە ٩٠ هەزار کەس. له هەمان کاتدا، لە بەرەزیل ڕێژەی قوربانیان له ٢٩ هەزار کەسەوە بووەتە ٣٩ هەزار کەس.

هۆکاری زۆربوونی ئەم ژمارە قوربانییە ئەوەیه که زۆربەی کڕێکارانی ئەم وڵاتانه ئەزموونێکی ئەوتۆیان نییه، بەر لەوەی دەست بە کار بن فێرکاریی گونجاویان پێ نەدراوە و له کاتی کارکردندا له مەترسییەکانی شوێنی کاری خۆیان ئاگادار نین.

بێجگە له کارەساتە چاوەڕواننەکراوەکان، مەترسییە سەرەکییەکانی شوێنی کار بۆ تەندروستی بریتین له: شێرپەنجە به هۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مادە مەترسیدارەکان، نەخۆشییەکانی ئێسک و ماسوولکه، نەخۆشییەکانی هەناسه، لاوازبوونی هێزی گوێ و سۆمای چاو و هەروەها نەخۆشییەکانی خوێن.

ئامادە کردن: کەریم بایرامی

سەرچاوە:

https://www.who.int/occupational_health/mediacentre/pr280405/en/

.

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button