بابەتتەندروستی

بۆچی دەبێت کاتی نووستن، مۆبایل له خۆمان دوور بخەینەوە؟

بۆچی دەبێت کاتی نووستن، مۆبایل له خۆمان دوور بخەینەوە؟
۳ هۆکار بۆ ئەوەی پێش خەو مۆبایل بەدەستەوە نەگرین:

زۆربەی ئێمه فێر بووین تا دوایین چرکەکانی بەخەبەربوون، چاو لەسەر مۆبایل هەڵناگرین. بەڵام بزانین بۆ دەبێ ئەم کارە وەلا بنێین؟

١- شاشەی مۆبایل، تیشکی ڕووناکیی شین لە دەموچاومان دەدات. به چەشنی ئاسایی، مرۆڤ ئەو تیشکە له کاتی ڕۆژدا وەردەگرێت و دەزانێت چ کاتێک ڕۆژە تا هێز بگرێت و چ کاتێک شەوە تا بحەسێتەوە. کاتێک تیشکی ڕووناکیی شین له مۆبایلەوە لە دەموچاومان دەدرێت، جەستەی مرۆڤ وادەزانێت ڕۆژه،کەواتە ناهێڵێت هۆرمۆنی مێلاتۆنین ڕەها بکرێت و خەو دەزڕێت.

٢- هێشتا هیچ پێوەندیەک لەنێوان شەپۆلی مۆبایل و تووشبوون به شێرپەنجەوە دەرنەکەوتووه. بەڵام لە ساڵی ٢٠١١دا ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی ڕایگەیاند شەپۆلی مۆبایل بۆ منداڵان ئەگەری مەترسیی هەیە.

٣- له کواڵیتی و ماوەی خەو کەم دەکاتەوە:
جگە لەوەی کە کاتی تەرخان کراو بۆ خەو، دەدرێت به گەڕان بەنێو مۆبایلدا، ئەو ئامێرە تەنانەت خەوێکی قورس و ڕێک و پێکمان لێدەستێنێت. ئەوەش له هەندێک کەسدا دەبێته هۆی بێخەویی کاتی یان درێژخایەن

? تکایە بۆمان بنووسە کە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل پێش خەو، چیت کردووە و چ پێشنیارێکت هەیە؟
.
ئامادە کردن: کەریم بایرامی
سەرچاوە:

https://www.health.com/mind-body/3-reasons-not-to-sleep-with-your-phone-in-your-bed

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button