بابەتزانستە بنەماییەکان

چاوخەڵەتێنە سەرنجڕاکێشەکان

چاوخەڵەتێنە، خەڵەتێنەیەکە کە لە ڕێگەی سیستەمی بیناییەوە دروست دەبێت و وا دەردەکەوێت کە جیاوازە لەگەڵ ڕاستی.

– چاوخەڵەتێنەی پۆگندۆرف: سەرنج بخەنە سەر هێڵە ڕەشەکە و بەرەو خوار واتە بەرەو هێڵی شین و سوور وەدوای کەون. وا دەردەکەوێت کە لە درێژەی هێڵە شینەکەدایە نەک سوورەکە، بەڵام لە ڕاستیدا لە درێژەی هێڵە سوورەکەدایە.

چاوخەڵەتێنە

چاوخەڵەتێنە

– چاوخەڵەتێنەی ئێبینگهاوس یان بازنەکانی تیچەنەر: وا دەردەکەوێت کە بازنەی پرتەقاڵیی ژمارەی یەک گەورەترە لە بازنەی ژمارەی دوو. بەڵام لە ڕاستیدا بەقەد یەکن.

چاوخەڵەتێنە، تیچەنەر

 

چاوخەڵەتێنەکانی تر:

– وا دەردەکەوێت کە بازنەکان چەندین ڕەنگی جیاوازیان هەیە. بەڵام ئەگەر لە نزیکەوە سەیری بکەی، بازنەکان هاوڕەنگن. کۆدی ڕەنگی بازنەکان: (RGB 250, 219, 172).

چاوخەڵەتێنە

– وا دەردەکەوێت کە هێڵە هاوتەریبەکان بەیەک دەگەن.

چاوخەڵەتێنە

– چاوخەڵەتێنەی ئێواڵد هێرینگ: وا دەردەکەوێت کە دوو هێڵە هاوتەریبەکە چەماونەتەوە.

چاوخەڵەتێنەی ئێواڵد هێرینگ

ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button