بابەتزانستە بنەماییەکان

تاقیکردنەوەیەک بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوتان

خاڵی کوێر ناوچەیەک لە تۆڕی چاوی مرۆڤە کە لەوێدا هیچ وەرگرێکی ڕووناکی بوونی نییە. کەواتە هەر وێنەیەک کە بکەوێتە سەر ئەم ناوچەوە، نابینرێت. دەماری بینایی کە لە ڕێگەیەکدا بەرەوە مێشک دەڕوات، لەم ناوچەدا لە چاو دەچێتە دەرەوە. ئەمە خاڵی کوێری ئێوەیە.

خاڵی کوێری چاو، blind spot، ئێدمی ماریۆت بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوی خۆتان سەیری ئەم وێنەیە بکەن و خاڵەکانی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

– بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوی چەپ:
۱. چاوی ڕاستی خۆتان ببەستن.
۲. سەیری نیشانەی کۆکردنەوەکە (+) بکەن.
۳. چاوی خۆتان دوور و نزیک بکەنەوە. چەندین جار دووپاتی بکەنەوە.
٤. کاتێک بازنەکە ون بوو، خاڵی کوێری چاوی چەپی خۆتان دۆزیوەتەوە.

– بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوی ڕاست:
۱. چاوی چەپی خۆتان ببەستن.
۲. سەیری بازنەکە بکەن.
۳. چاوی خۆتان دوور و نزیک بکەنەوە. چەندین جار دووپاتی بکەنەوە.
٤. کاتێک نیشانەی کۆکردنەوەکە (+) ون بوو، خاڵی کوێری چاوی ڕاستی خۆتان دۆزیوەتەوە.

خاڵی کوێری چاوی چەپ، blind spotخاڵی کوێری چاوی ڕاست، blind spot
Retina (تۆڕی چاو)
Blind Spot (خاڵی کوێر)
Optic Nerve (دەماری بینایی)

وەرگێڕ: هێمن موحەمەدیان

سەرچاوە:
www.britannica.com/science/blind-spot

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button