ئابووریبابەت

چەند کورتە زانیاریی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە دۆلاری ئەمریکی

? ۱. دۆلاری ئەمریکی لەسەر کاغەز چاپ نابێت بەڵکوو تێکەڵاوێکە لە ٧٥٪ لۆکە و ٢٥٪ قوماشی لۆکە.

? ٢. هەر ئێستا نزیکەی ١.٥ ترلیۆن دۆلار پارەی چاپکراو لە جیهاندا دەست بە دەست دەبێت.

? ٣. مەزەندە دەکرێت ٥٠-٦٥٪ی ئەو پارەیە لە دەرەوەی وڵاتی ئەمریکادا بسووڕێتەوە.

٤. زۆرترین پارەی ئەمریکی کە چاپ کراوە یەک دۆلارییە (١١.٧ ملیار گەڵا)، دوای ئەویش ١٠٠ دۆلاری (١١.٥ ملیار گەڵا).

٥. بەبێ سەرنجدان بەوەی کە چەندە بایەخی هەیە، هەر گەڵایەکی پارەی ئەمریکی ڕێک یەک گرام کێشی هەیە.

٦. ئەگەر بە بەرزایی یەک کیلۆمەتر، یەک دۆلاری لەسەر یەک هەڵچنیت، ئەوە ٩ ملیۆن دۆلارت هەیە!

٧. ٤٠٠٠ جار نوشتاندنەوەی گەڵایەکی دۆلار پێویستە تاوەکوو بدڕێت.

٨. ئەگەر بمانەوێت سەرجەم ئاو و وشکانییەکانی زەوی بە یەک دۆلاری دابپۆشین، ئەوە ٥٠ هەزار ترلیۆن دۆلارمان پێویستە!

ئامادەکردن: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە: uscurrency

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button