بابەتزانستە بنەماییەکان

 بە ماچێکی ۱۰ چرکەیی ۸۰ ملیۆن بەکتریا دەگوازنەوە بۆ نێو دەمی خۆشەویستەکەتان

بە ماچێکی ۱۰ چرکەیی ۸۰ ملیۆن بەکتریا دەگوازنەوە بۆ نێو دەمی خۆشەویستەکەتان

توێژەران لە توێژینەوەیەکدا بەم ئاکامە گەیشتوون کە لە ماچی نێوان کەپڵەکاندا بڕێکی زۆری بەکتریا دەگوازرێتەوە بۆ نێو دەمی یەکدی. ئەم بەکتریاگەلە زۆر جار مەترسییەکی ئەوتۆیان نییە و سوودیان هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ.

توێژەران لەم توێژینەوەدا داوایان لە بەشداربووان کرد کە خواردنەوەیەک بخۆنەوە کە پڕۆبایۆتیکی تێدایە و پاش ئەوە بۆ ماوەی دە چرکە ماچی خۆشەویستەکەیان بکەن کە پڕۆبایۆتیکی نەخواردووەتەوە.

پڕۆبایۆتیکەکان، بەکتریاگەلێکی زیندوون کە بەسوودن بۆ سیستەمی هەرسی مرۆڤ. ئێمە زیاتر وا بیر دەکەینەوە کە بەکتریاکان خراپن بۆمان بەڵام لە ڕاستیدا لەشی مرۆڤ پڕاوپڕە لە بەکتریا، هەم بەکتریای چاک هەم خراپ. زۆر جار بە پڕۆبایۆتیک دەڵێن ″بەکتریای چاک″ یان ″بەکتریای بەسوود″، چونکە تەندروستیی هەناوی مرۆڤ دەپارێزێت.

لە کۆتاییدا دەرکەوت کە ڕێژەی بەکتریای نێو دەمی ئەو کەسانەی کە پێش ماچکردنەکە پڕۆبایۆتیکیان نەخواردبوو، بەرز بووەتەوە و ئێستا نزیکەی ۸۰ ملیۆن بەکتریایان لە یارەکەی خۆیان وەرگرتووە. ڕەنگە پێتان وابێت ڕێژەیەکی زۆرە بەڵام ئەوەش بزانن کە دەمی مرۆڤ نزیکەی یەک ملیار بەکتریای تێدایە.

probiotic (پڕۆبایۆتیک)

بابەتی ″ڕۆژی جیهانیی ماچ″ بخوێنەوە.

وەرگێڕ: هێمن موحەمەدیان
چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە:
http://www.microbiomejournal.com/content/2/1/41

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button