بابەتتەکنەلۆجیا

کارەبایەکی بەردەوام بۆ پێنج ملیۆن دانیشتووی هەرێمی کوردستان کاڵایەکی نایابه! وزەی خۆر چەندە بەکەڵکه؟

کێشەی بڕانی کارەبا له هەرێمی کوردستان کێشەیەکی ڕۆژانەیە؛ ئەم گرفتە له ڕۆژه ساردەکانی زستاندا دەگاته لوتکەی خۆی. لەگەڵ ئەوەشدا داواکاریی کارەبا لەم ساڵانەی دواییدا به هۆی گەشەی ئابووری هەر بەرەو زیاد بوونە. ئینجا بۆ چارەسەری ئەم گرفتە سەرچاوەیەکی زەبەند و گەورەی وزە لە کوردستاندا بوونی هەیە که تاکوو ئێستا وەبەر چاو نەهاتووه: خۆر
کوردستان له بەرهەمهێنانی وزەی خۆردا پۆتانسیەلێکی مەزنی هەیە:
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک که لەلایەن پەیمانگەی سامانە جیهانییەکانەوە ئەنجام دراوە، هێزی خۆری بەراوردکراو له هەرێمی کوردستاندا یەکسانه بە هێزی خۆر له ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا. واتە لە ڕۆژێکی خۆرەتاودا، یەک مەتری دووجا تەختەی خۆر دەتوانێت لە یەک کاتژمێردا پێنج کیلۆوات کارەبا بەرهەم بهێنێت. بەڵام بەداخەوە هێشتا ژێرخانی پێویست بۆ کەڵکوەرگرتن لەم سەرچاوە فراوانه دابین نەکراوە. هەرچەند بە خۆشحاڵیەوە مانگێک لەمەوبەر یەکەم گەڵالەی دامەزراندنی هێزگەی خۆر له کوردستان پەسەند کرا.
World Resources Institute پەیمانگەی سامانە جیهانییەکان

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
پێداچوونەوەی زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە:
http://www.wri.org/insights/iraqi-kurdistan-solar-offers-hope-powerless

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button