بابەتزانستە بنەماییەکان

فیلمی زانستی-خەیاڵی و ئەویندارانەی ″میستەر هیچکەس″

ساڵی ۲۰۹۲ە. کەسێکی ۱۱۸ ساڵە بە نێوی ″نیمۆ″ دوایین مرۆڤی سەر زەوییە کە بە هۆی پیرییەوە دەمرێت، چونکە مرۆڤەکانی تر بە هۆی پێشکەوتنی زانستە پزیشکییەکانەوە نەمرن و بۆ هەمیشە دەژین. ڕۆژنامەنووسێک لەگەڵ نیمۆ وتووێژ دەکات تاکوو نیمۆ چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ بگێڕێتەوە. بەڵام وا دەردەکەوێت کە چیرۆکی ژیانی نیمۆ چیرۆکی چەندین ژیانی هاوتەریبە.

فیلمی میستەر هیچکەس mr. nobody″جارید لێتۆ″ ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکیی فیلمەکە واتە نیمۆ دەگێڕێت کە ٣٥ ساڵانە. نیمۆی ۱۱۸ ساڵەش هەمان جارید لێتۆیە کە گریمێکی زۆری بۆ کراوە. لە تەمەنی ۹ ساڵاندا ″توماس بێرن″ و لە تەمەنی ١٥ ساڵاندا ″تۆبی ڕێگبۆ″ ڕۆڵی کەسایەتیی نیمۆ دەگێڕن. لە سەرەتای فیلمەکە نیشان دەدرێت کە مرۆڤ لە هەڵبژاردنی دایک و باوک، بنەماڵە و شوێنی لەدایکبوونی خۆی هیچ دەورێکی نییە. مرۆڤ لە درێژەی ژیانیدا لە باشترین دۆخیشدا زۆر سنووردارە و لە نێوان چەندین بژاردەی کەم و سنوورداردا پێویستە دەست لەسەر یەکیان دابنێت و بڕیاری خۆی بدات.

فیلمی میستەر هیچکەس mr nobody جارید لێتۆ jared letoنیمۆ چەندین چیرۆک دەگێڕێتەوە کە هەموویان لە خاڵێکی سەرەتاییەوە دەست پێ دەکرێن. شوێنێک کە لەوێدا نیمۆ لەگەڵ باوکی لە وێستگەی شەمەندەفەردا وەستاون و دایکی لەنێو قەتارەکەدایە. دەبێ یەکیان هەڵبژێرێت. یان لەگەڵ باوکی بمێنێتەوە یان ئەوەی کە لەگەڵ دایکی بڕوات. نیمۆ دەیهەوێ لەگەڵ دایکی بڕوات بەڵام قەتارەکە وەڕێ دەکەوێت و بە دایکی ناگات. نیمۆ لە قسەکانیدا چیرۆکی هەموو دۆخەکان دەگێڕێتەوە. ئەگەر لەگەڵ دایکی بڕۆیشتبایە چی ڕووی دەدا و ئەگەر لەگەڵ باوکی بڕۆیشتبایە ژیانی بە چ شێوەیەک درێژەی دەبوو؟ لە هەر کامدا هاوسەرێکی جیاوازی هەیە. لە هەموو ئەم دۆخانەشدا زۆر شت کاریگەریی لەسەر ژیان دادەنێن کە مرۆڤ لە دیاریکردنیاندا خاوەن ئیرادە نییە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەریان نییە. هەندێ جار مرۆڤ بە کارێکی بچووک کە لە دۆخی ئاساییدا هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەشقی خۆی لە دەست بدات. ڕەنگە بپرسیت شتی وا چۆن دەبێت؟! لە یەکێک لە ژیانەکانی نیمۆدا، ئەشقی نیمۆ ژمارەی خۆی لەسەر پەڕەیەک دەداتە نیمۆ، بەڵام پاش ئەوەی کە ئەشقەکەی دەڕوات باران دەبارێت، پەڕەکە تەڕ دەبێت و ژمارەکە دەسڕێتەوە. بەڵام لێرەدا نیمۆ بە چ شێوەیەک بووە هۆی ئەوەی کە ئەم شتە ڕوو بدات؟ لە ڕاستیدا نیمۆ پێشتر جلێکی هەرزانی کڕیبوو و بووبوو بە هۆی ئەوەی کارخانەیەکی جلوبەرگ مایەپووچ بێت و کرێکارێکی خەڵکی بەڕازیل کاری خۆی لەدەست بدات. کرێکارەکە دەڕواتە ماڵەوە و هێلکە دەکوڵێنێت کە بیخوات. هەڵمێک کە پاش کوڵانی هێلکەکە دەچێتە ئاسمانەوە، ئاووهەوا دەگۆڕێت و لە جێژوانی نیمۆ و خۆشەویستەکەیدا باران دەبارێت و ژمارەکە دەسڕێتەوە. ئەم ڕووداوە هەرچەندیش خەیاڵی بێت کاریگەریی بڕیارە بچووکەکان لەسەر داهاتووی ژیان بەباشی نیشان دەدات.


بەگشتی ئەم فیلمە بەباشی ئەوە نیشان دەدات کە ژیانی مرۆڤ زۆر ئاڵۆزە و بە شێوەیەک بژاردەکانی سنووردارن، هەروەها زۆر هۆکاری دیکەش کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤ دادەنێن کە زۆربەیان لە دەرەوەی بازنەی هەڵبژاردنەکانی مرۆڤن. ئاسۆ ڕەحیمزادەگان لە ژمارەی ۹ و ۱۰ی گۆڤاری هۆژین لە بابەتی ″ئایا مرۆڤ خاوەنی ئیرادەی ئازادە″دا چەن دانە لەو هۆکارانەی باس کردووە کە سەپۆڵسکی لە کتێبەکەی خۆیدا نووسیویەتی.

گۆڤاری زانستیی هۆژینپێش دروستکردنی ئەم فیلمە کەسێک تەقە دەکات و ژاکۆ ڤان دۆرمال دەرهێنەری فیلمەکە دەکوژێت، فیلمەکە دروست نابێت و منیش ئەم بابەتە نانووسم (ئایا ئەم کەسە بە ئیرادەی ئازادەوە ژاکۆی کوشتووە؟ بۆ خوێندەوەی ئەم بابەتە سەردانی ماڵپەڕی هۆژان بکە).

نووسەر: هێمن موحەمەدیان
چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

سەرچاوە:
https://m.imdb.com/title/tt00000485947/

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button