بابەتتەندروستی

ڕۆژی جیهانیی نا بۆ جگەرە

 

ئەمڕۆ ٣١ی مەی لەلایەن ڕێکخراوەی جیهانیی تەندرووستییەوە، به ڕۆژی جیهانیی نا بۆ جگەرە دەستنیشان کراوە. مەبەست له جگەرەکێشان، هەر چەشنێکی دیکه له بەکارهێنانی تووتن دەگرێتەوە وەک نێرگەله، پیپ یان ئەو جگەرەیەی کە به دەستی خۆت هەڵیدەپێچیت.

جگەرە نیوەی بەکارهێنەرانی دەکوژێت؛

له ساڵدا زیاتر له ٨ ملیۆن کەس لە پێناو جگەرەکێشاندا دەمرن.

جگە لە ٧ ملیۆن جگەرەکێش، ١.٢ ملیۆن کەسیش به هۆی دووکەڵی جگەرەکێشێکی دیکەوە دەمرێت.

زیاتر له ٨٠٪ی ئەوانەی به هۆی جگەرە کێشانەوە دەمرن خەڵکی وڵاتانی هەژاری دنیان.

ئەو کەسەی جگەرەکێشانەکەی دەگاته پاکەتێک له ڕۆژدا، ٧ ساڵ کەمتر له خەڵکانی دیکه دەژی.

ئەو گەنجانەی جگەرە دەکێشن لەچاو هاوتەمەنانی خۆیان، سێ قات زیاتر تووشی هەناسە تەنگی دەبن.

ئەو گەنجانەی جگەرە دەکێشن لەچاو هاوتەمەنانی خۆیان، سێ قات زیاتر بەرەو لای خواردنەوە کحوولییەکان ڕادەکێشرێن.

ساڵانە ٦٥ هەزار منداڵ لە پێناو هەڵمژینی دووکەڵی جگەرەکێشانی کەسانی دیکەدا دەمرن.

ئەو دایکە دووگیانانەی دووکەڵی جگەرە هەڵدەمژن، منداڵەکەیان بە لاوازی لەدایک دەبێت.

 

سەرچاوه: who.int

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button