بابەتتەندروستی

نیشاندەری سەرووبنەوش (UV) و پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە دژەخۆر

 

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان پەیوەندییەکی بەرچاو لەنێوان مانەوەی درێژخایەنی مرۆڤ لەژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و شێرپەنجەی پێستدا بەدی دەکرێت، هۆکاری ئەوەش بوونی نیشاندەری سەرووبنەوشە (UV) لە تیشکی خۆردا.

 

ئێستا ئەگەر بڕوانینە نەرمامێری کەشناسیی سەر مۆبایلەکەمان، دەبینین که لە شوێنێک نووسراوه UV index، بەڵام مانای ئەو وشەیە چییە؟ زۆر بەکورتی دەتوانین بڵێین پێوانەیەکه بۆ پێوانی هێزی سەرووبنەوشی خۆر، واتا یارمەتیمان دەدات تاکوو بزانین ئاستی هێزی تیشکی سەرووبنەوشی خۆر له ڕۆژێکی خۆرەتاودا چەندەیە. ئەو پێوانەیه ژمارەیەکە لەنێوان ٠ هەتا ١١، ئینجا هەرچی ژمارەکه لە ١١ نزیکتر ببێتەوە بەو مانایەیە کە تیشکی سەرووبنەوشی خۆر بەهێزترە. زانایان و پزیشکان بۆ هەموو خەڵک، به تایبەت ئەو کەسانەی کە پێستێکی ناسکیان هەیە، پێشنیار دەکەن لەو ڕۆژانەدا کە نیشاندەری UV له ئاستێکی بەرزدایە، هەتا ئەو جێیەی که بۆیان دەگونجێت خۆیان لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزن.

 

پێشنیاری ئەو پسپۆڕانە بۆ هەر ئاستێک له نیشاندەری UV ئاوایە:

 

٠ هەتا ٢: بەبێ نیگەرانی چێژ له تیشکی خۆر وەربگرن!

 

٣ هەتا ٧: له کاتی نیوەڕۆ بەژێر سێبەردا بڕۆن و دژەخۆر بەکار بهێنن.

 

٨ بەرەو سەر: له کاتی نیوەڕۆ خۆ له چوونە دەرەوە ببوێرن. بەڵام ئەگەر ڕۆیشتنە دەرەوەش دژەخۆر بەکار بهێنن؛ هەروەها پێویستە کە خۆتان بەباشی پۆشتە بکەن، به چەشنێک کە پێستی جەستەتان زۆر بە کەمی بەدەرەوە بێت.

 

 

 

جا هەر ئێستا تۆش لە کۆمێنتدا بۆمان بنووسە لە شوێنی ژیانی تۆدا ئاستی  UV index چەندەیە.

 

 

Ultraviolet: UV

 

وەرگێڕ: کەریم بایرامی

چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

 

سەرچاوە :

who.int

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button