بابەتزانستە بنەماییەکان

چەند زانیاریی سەرنجڕاکێش سەبارەت به کۆنکرێت

‌١. کۆنکرێت ئەو مادەیە کە دوای ئاو مرۆڤ زیاترین کەڵکی لێ وەردەگرێت.

٢. بەپێی ڕێژەی مرۆڤەکان بۆ هەر کەس له ساڵێکدا ٣ تۆن کۆنکرێت بەکار دەهێنرێت.

٣. ساڵانه  لە سەرانسەری جیهاندا بیست ملیار تۆن کۆنکرێت به کار دەهێنرێت که نیوەی ئەو ڕێژەیە بەشی وڵاتی چینه.

٤. لە ڕووی مێژووییشەوە میسرییەکان بۆ دروستکردنی هەرەمەکانی گیزا و هەروەها ڕۆمییەکان بۆ بینای پەرستگەی پانتیۆن له کۆنکرێت کەڵکیان وەرگرتووە.

٥. شایەنی باسە کە چیمەنتۆ به شێوازی ئێستا لە ساڵی ١٨٢٤ له بەریتانیا بەرهەم هاتووە و بەو هۆیەشەوە کە ڕەنگی چیمەنتۆکە لە ڕەنگی بەردەکانی دوورگەی پۆڕتلەند چووە، ناوی چیمەنتۆی پۆڕتلەندی لێ نراوە.

٦. بەرزترین بینایەک که به کۆنکرێت دروست کراوە، تاوەری ترامپە کە بەرزاییەکەی دەگاتە ٤٢٣ مەتر.

٧. بۆ دروستکردنی بورجی خەلیفه له شاری دوبەی ٣٣٠ هەزار مەتری سێجا کۆنکرێت بەکار هاتووه و بۆ گواستنەوەی ئەو ڕێژە کۆنکرێتەش ٣٠ هەزار لۆری میکسەر پێویسته.

٨. مەزنترین بینای کۆنکرێتی جیهان بەنداوی پارێزگای هیۆبەی له وڵاتی چینه کە لە سازکردنیدا ٤٠ ملیۆن تۆن کۆنکرێت بەکار هاتووه.

٩. قایم و سەخت بوونەوەی کۆنکرێت به هۆی گۆڕانی کەلسیۆم هایدۆکساید بۆ کەلسیۆم کاربۆناته؛ لە پرۆسەی قایم و سەخت بوونەوەشیدا جۆرێک بەکتریای تایبەت ڕۆڵی هەیە!

١٠. دوای چوار هەفته لە داڕشتن، کۆنکرێت دەگاته ٩٠٪ی لووتکەی قایمبوونی خۆی و دە لەسەدەکەی دیکەشی دەیان ساڵ دەخایەنێت!

سەرچاوە:

10 Impressive Facts about Concrete

ئامادەکردن: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

 

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button