بابەتزانستە بنەماییەکان

دانیشتووانی زاگرۆس ١٠ هەزار ساڵ لەوەپێش بزنیان بەخێو دەکرد.

بزن له یەکەمین گیانلەبەرانێک بوو که مرۆڤ توانی کەوی بکات و بیکات به ئاژەڵ. لەم دواییەدا، گرووپێک لە زانایانی کەونارناسیی لە وڵاتانی دنیا و لەوان ئێران، ئاکامی لێکۆڵینەوەیەکی سەرنجڕاکێشیان بڵاو کردەوە. ئاسەوارە دۆزراوەکان له دوو شوێنی مێژوویی “گەنج دەڕە” له نزیک شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان و “گردی عەبدولحوسێن” له نزیک شاری نەهاوەندی پارێزگای لۆڕستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، نیشانی داوه که هەشت هەزار ساڵ پێش زایین، مرۆڤی نیشتەجێی زاگرۆس توانیویەتی بزن دەستەمۆ بکات.

ئەوان بەپێی ئاسەواری بزنەکانی نێر و مێ بۆیان دەرکەوت که ئەو مرۆڤانه جگە له ڕاوی بزنە کێوییەکان، توانیویانه بزن دەستاژۆ بکەن و بەخێوی بکەن. ڕاوچییەکان بەدوای نێچیرێکی خێرا و وەدەستهێنانی خواردنی خۆیان ڕوویان کردووەتە ڕاوە بزن بەڵام ئاژەڵدارەکان، به ڕاگرتن و بەخێوکردنی بزن، تێکۆشاون ئەو سەرچاوەی خۆراکەیان لە ژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵدا بێت بە شێوازێک که نێرەکانیان بۆ گۆشت دەکوشتەوە و مێیەکانیان تەنانەت تا سەردەمی پیری بۆ زاوزێ و گەورەکردنەوەی ڕەوە دەهێشتەوە.

لە ڕێگەی سەرنجدان به جینۆمی میتۆکۆندریایی و ناوەکی دەرکەوتووه که ئەم بزنە خۆماڵییانه لەو سەردەمەڕا جینەکی جیاوازیان لەگەڵ بزنەکێوییەکان هەبووە و بوونەتە بابەگەورەی بزنە ماڵییەکانی دوای خۆیان.

ئامادەکردن: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: ئەمیر ئارمانی
سەرچاوە:

https://www.pnas.org/content/118/25/e2100901118

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button