بابەتزانستە بنەماییەکان

زانکۆی کوردستان لە ڕیزی سەرترین زانکۆ گەنجەکانی جیهاندا

 

لە نوێترین ڕیزبەندیی سیستمی تایمز بۆ زانکۆ گەنجەکانی جیهان لە ٢٠٢١دا، زانکۆی کوردستان پلەی ١٦٥ی بەدەست‌ هێنا. سیستمی ڕیزبەندیی تایمز زانکۆ گەنجەکانی دونیا (ئەو زانکۆیانەی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ کەمترە) بە گوێرەی ئەرکی سەرەکییان هەڵدەسەنگێنێت کە بریتییە لە فێرکاری، توێژینەوە، گواستنەوەی زانیاری و ڕوانگەی نێودەوڵەتی. لەم سیستمەدا ١٣ پێنوێن لە ڔواڵەتی ٥ پێوەردا دەور دەگێڕن. پێوەرەکانیش بریتین لە فێرکاری (٣٠ لەسەد)، توێژینەوە (٣٠ لەسەد)، ئاماژەمەندی (٣٠ لەسەد)، سیمای نێودەوڵەتی (٧.٥ لەسەد) و داهاتی پیشەسازی (٢.٥ لەسەد).

 

زانکۆی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار کە پلەی ٢٥١-٣٠٠ی بەدەست‌ هێنابوو ئەمساڵ بە پلەی ١٦٥ پێگەی خۆی لەنێو زانکۆ گەنجەکانی جیهاندا بەرز کردەوە. بەپێی ئەنجامەکان، زانکۆی کوردستان لەنێو زانکۆ گشتگیرەکانی ئێرانیشدا پلەی ٤ی بەدەست‌ هێناوە.

 

زانکۆی کوردستان لە هەڵسەنگاندنەکانی ئەم دواییانەی سیستمی تایمزدا پلەی ٦٠١-٨٠٠ لە ئاستی جیهاندا و پلەی ١٣٣ لە ڕیزبەندیی زانکۆکانی ئاسیا و لە سیستمی ڕیزبەندیی شانگهایدا پلەی ٣٠١-٤٠٠ی لە بواری زانستە کشتوکاڵییەکان بەدەست‌ هێناوە.

 

سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری نێودەوڵەتیی زانکۆی کوردستان

 

وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبووکی د. بەختیار سەجادی

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button