بابەتتەندروستی

گرینگیی بەکارهێنانی دژەخۆر

 

زۆربەی ئێمە له گرینگی و پێویستیی بەکارهێنانی دژەخۆر لە ڕۆژەکانی ساڵ به تایبەت ڕۆژە گەرمەکانی هاویندا ئاگادارین. مێژووی بەکارهێنانی دژەخۆر دەگەڕێتەوە بۆ میسری کەونارا، کاتێک لە تێکەڵەی ڕۆنی سۆسی برنج و گوڵی یاسەمین بۆ داپۆشینی پێست کەڵکیان وەردەگرت. یەکەم دژەخۆری کیمیایی ساڵی ١٩٣٦ دروست کرا.
لێرەدا ئاماژە دەکەین بە ٥ هۆکاری سەرەکیی پێویستیی بەکارهێنانی دژەخۆر:
پێست لە هەمبەر تیشکی سەرووبنەوش دەپارێزێت؛ ئەم تیشکه دەبێته هۆی سووتانەوەی پێست و نەخۆشییەکانی پێست. به بەکارهێنانی دژەخۆرێک به SPFی لانیکەم ٣٠، خۆتان لەو تیشکە مەترسیداره بپارێزن.

مەترسیی تووشبوون به شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە؛ شێرپەنجەی پێست، بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە له ئەمریکادا. بەپێی لێکۆڵینەوەی ناوەندی بەرگری لە نەخۆشییەکان (CDC) بە بەکارهێنانی ڕۆژانەی دژەخۆر ئەگەری تووشبوون به شێرپەنجەی پێست نیواونیو دەبێت.

پیربوونی پێست وەدرەنگ دەخاتەوە؛ تیشکی سەرووبنەوش دەبێته هۆی گۆڕانی ڕەنگ و هەروەها شۆڕبوونەوە و سیسی پێست. زانایان دەڵین ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ژێر ٥٥ ساڵە و دژەخۆر بەکار دەهێنن، ٢٤٪ کەمتر لەو هاوتەمەنانەی خۆیان که دژەخۆر بەکار ناهێنن، تووشی پیربوونی پێست دەبن.

پێستێکی بێگەرد و یەکڕەنگ دەبەخشێته مرۆڤ؛ تیشکی خۆر ڕەنگی پێست دەگۆڕێت و پەڵە و پنۆک دەخاتە سەر پێست. بەکارهێنانی دژەخۆر ڕەنگی ئاسایی پێست دەپارێزێت.

ئەوانەی قژێکی سووریان هەیە زۆرتر ئاگایان لە پێستیان بێت!
ئەگەری تووشبوون به شێرپەنجەی پێست لەوانەی قژێکی سووریان هەیە لە چاو خەڵکی دیکه زۆرتره. پێشتر زانایان وایاندەزانی ئەمە به هۆی کاڵتر و ڕووناکتر بوونی ڕەنگی پێستی ئەوانه، بەڵام له ساڵی ٢٠١٣دا، لێکۆڵەران دەریانخست گۆڕانی جینی MC1R لەو کەسانەی قژی سوور و پێستی کاڵیان هەیە، پێستیان بەرانبەر بە تیشکی سەرووبنەوشی خۆر لاوازتر دەکات و دەبێته هۆی بەرزبوونەوەی ئەگەری تووشبوون به شێرپەنجەی پێست.

ئامادەکردن: کەریم بایرامی
پێداچوونەوەی زمانی: ئەمیر ئارمانی

سەرچاوه:
ehe.health

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button