بابەتژینگە

ئەڵمانیا تا ساڵی ٢٠٣٨ سووتاندنی بەردەخەڵووز ڕادەگرێت

یاسایەک لە ئەڵمانیا پەسەند کراوە کە تێیدا بەرهەمهێنانی کارەبا له ڕێگەی سووتاندنی بەردەخەڵووز لە پڕۆسەیەکی هەنگاوبەهەنگاودا ڕادەگیرێت. بۆ وازهێنان له سووتەمەنیی فۆسیلی و بۆ گەیشتن به ئامانجەکانی ئەڵمانیا کە له ڕێکەوتنە ناودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی ژینگە واژۆ کراون، ئەم وڵاتە لانیزۆر تا ساڵی ٢٠٣٨، خۆی له سووتەمەنیی بەردەخەڵووز بێنیاز دەکات. هەر ئێستاش بەردەخەڵووز بە یەکێک له سووتەمەنییە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا دێتە ئەژمار و بەشێکی بەرچاوی کارەبای ئەم وڵاته لە ڕێگەی سووتاندنی ئەم سووتەمەنییە بەرهەم دێت.

ئەم یاسایه، کە بە یاسایەکی مێژوویی ئەژمار دەکرێ، خاوەن هێزەگەکانی بەردەخەڵووز هان دەدات تا به گۆڕینی سەرچاوەی وزە یان داخستنی یەکجاری هێزگەکانیان، یارمەتیی دەستەبەرکردنی ئەم ئامانجه بدەن. حکوومەتی فێدڕاڵی ئەڵمانیا هەروەها بودجەیەکی زۆری تەرخان کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی خەساری خاوەن هێزگەکان و یارمەتیدانی ئەوان بۆ نەوژەنکردنەوەی ئامێرەکانیان و هەروەها پاڵپشتیی ئەو کرێکارانەی که کارەکەیان به چەشنێک لەم یاسایە زیان دەبینێت.
لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی ٢٤%ی کارەبای ئەڵمانیا لە سەرچاوەی بەردەخەڵووز و لیگنیت -جۆرێک بەردەخەڵووزی چێوئاسا- بەرهەم هاتووە و ئەمە لە حاڵێکدایه کە ئەو ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٣دا نزیکەی ٤٥% بووە. ئەڵمانیا ئێستا لە بەرهەمهێنانی لیگنیت پلەی یەکەمی دنیای هەیە و ٣ ناوچەی سەرەکیی بەرهەمهێنانی لیگنیت له نزیک شارەکانی درێسدێن، لایپزیک و ئاخێن خەریکی ئیشکردنن.

وەرگێڕ: کەریم بایرامی
چاودێری زمانی: موعین ئەحمەدی

سەرچاوە:
https://www.cleanenergywire.org/dossiers/europes-largest-economy-aims-exit-coal-reach-climate-goals

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button