بابەتژینگە

ئاگرکەوتنەوە سەختەکەی ساڵی ۲۰۱٥ی ئامازۆن هۆی لەناوچوونی یەک لەسەر چواری گژوگیا

ئاگرکەوتنەوە سەختەکەی ساڵی ۲۰۱٥ی ئامازۆن هۆی لەناوچوونی یەک لەسەر چواری گژوگیا

ئاگرکەوتنەوە کاولکەرەکەی ساڵی ۲۰۱٥ کە ئامازۆنی ناوەندی سووتاند، بوو بە هۆی ئەوەی کە ۲۷ لەسەدی دارستانەکان لە درێژەی سێ ساڵی داهاتوودا لەناو بچێت.

ئاگرکەوتنەوەکە بە هۆی وشکەساڵیی خەستی دوای ئێڵ نینۆی ۲۰۱٥ دەستی پێ کرد و بوو بە هۆی سووتانی ۹۲٤٦ کیلۆمەتری دووجا له دارستانی ئامازۆن. ئەم ئاگرکەوتنەوەیە تەنانەت تەشەنەی سەند بۆ ناوچەی ناوەندی دارستانەکەش کە شێدار و بەرگەگر بوو.

زۆرترین جۆری ڕووەک کە لەم ئاگرکەوتنەوەیەدا سووتان، ڕووەکگەلی بچووک تاکوو مامناوەندی بە تیرەی کەمتر لە٤۰ سەنتیمەترەوە بوو. دارە گەورەکانی ناوچەی ناوەندی ئامازۆن بە هۆی ئەستوورتربوونیانەوە زیاتر بەرگە دەگرن.

لێکۆڵینەوەکانی دیکەی ئەمازۆنیا دەریانخستووە کە دەکرێت مردنی دارە گەورەکان پاش هەشت ساڵ لە ئاگرکەوتنەوەکە درەنگ کەوێت. هەر بۆیە بڕیار دراوە توێژینەوەکان لەسەر لەناوچوونی دارەکانی ئەم ناوچەیە تاوەکوو ۲۰ ساڵی داهاتوو درێژەی هەبێت.
_________________
?قازانجەکانی داربەڕوو 

?کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان 

?بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان 

✍️ وەرگێڕ: هانا جاری
? پێداچوونەوەی زمانی: سروە ئەمین ساڵەحی

? سەرچاوە:

https://www.newscientist.com/article/2277877-major-2015-wildfires-in-central-amazon-killed-a-quarter-of-vegetation/?utm_campaign=RSS%7CNSNS&utm_source=NSNS&utm_medium=RSS&utm_content=news

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button